Ads (728x90)

یەکەم مزگەوتی دۆستی ژینگە لە جیهان
دامەزراوەی ئەوقاف و کاروباری ناکامەکان لە دوبەی، هەڵسا بە کردنەوەی یەکەمین مزگەوتی دۆستی ژینگە لەسەر ئاستی جیهان لە ناوچەی “پور سەعید”.

مزگەوتەکە لەسەر ڕووبەری 105 هەزار پێی چوارگۆشە و بە گوژمەی 22 ملیۆن دیرهەمی ئیماڕاتی بنیاتنراوە، ڕووبەری باڵاخانەی مزگەوتەکەش بریتییە لە 45 هەزار پێی چوارگۆشە و جێگەی 3500 نوێژخوێنی تێدا دەبێتەوە.

دیزاینی مزگەوتەکە دەگونجێت لەگەڵ پێوەر و مواسەفاتەکانی باڵاخانە سەوزەکان کە ڕێکخراوی ئەمریکی جیهانیی USGBC دایناوە، هەروەها چارەسەرییە تازەکانی وزەی تێدا بەکارهێنراوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە دانانی ستوونی ڕووناکی دەرەکی، هەروەها سیستەمی پاتری پاشەکەوتی وزەی لە خۆر بۆ جێگیرکراوە، هاوکات گەرمکردنی ئاویش بۆ دەستنوێژ پشتدەبەستێت بەو سیستەمە.

هەروەکو تەکنەلۆژیای بەکارهاتوو لە باڵاخانەی مزگەوتەکە دۆستی ژینگەیە، بەوەی لەبری بەکارهێنانی گڵۆپی ئاسایی، چراکانی LED بۆ دامەزرێندراون، کە دابینکەری وزەیە، سیستەمی کۆنتڕۆڵکردنی ڕووناکی و داخستنی ئۆتۆماتیکیشی بە گوێرەی کاتەکانی نوێژ بۆ جێگیرکراوە.

هەروەها یەکەمین مزگەوتی دۆستی ژینگە گرنگترین تەکنەلۆژیا تازەکانی بەکارهاتوو لە بواری باڵاخانە سەوزەکان لە هەموو بوارەکان لەخۆدەگرێت، بەکارهێنانی ئاو بۆ دەستنوێژ بە پێی سیستەمێکی پێشکەوتووە کە ئاو بە فیڕۆ نادرێت و ڕێگرە لە ئیسرافکردن لە بەکارهێنانی ئاو، ئەوەش بە گوێرەی سیستەمێکی کۆنتڕۆڵکردنی بڕەکانی بەکارهێنانی ئاو.

هەر لەو مزگەوتەدا سیستەمی گەرمکەرەوە و ساردکەرەوە بە پێی کاتەکانی نوێژ و ژمارەی نوێژخوێنانە، هەر کاتێکیش ڕووناکی ڕۆژ بگاتە ناو مزگەوتەکە یەکسەر چراکان ڕاستەوخۆ دەکوژێنەوە، هەروەها تەکنەلۆژیای دابڕینی گەرماشی بۆ دابینکراوە، ئەوەش بە ڕێگەی بەکارهێنانی کەرەستەی بیناسازی وەها کە دیوار وسەقفی مزگەوتەکە دەبێتە بەربەستێك لە بەردەم گواستنەوەی گەرمایی دەرەوە بۆ ناو مزگەوت، جامی پەنجەرەکانیش بە چینێکی کانزایی بۆیە کراوە کە قەبارەی تیشکی خۆر لەناو مزگەوتەکە کەمدەکاتەوە.

إرسال تعليق