لەوەتەی لە ساڵی 1880 دەستکراوە بە تۆمارکردنی پلەکانی گەرما، وەرزی هاوینی ئەمساڵ (تا ئێستا) بەرزترین پلەکانی گەرمای تۆمارکردووە، ئەوەش بە گوێرەی ئاژانسی ئەمریکی بۆ کەشوهەوا و ئۆقیانووسەکان.
ئاستی ناوەندی گەرما لەسەر ڕووی زەوی و ئۆقیانووسەکان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو گەیشتۆتە 16.22 پلەی سەدی، واتە 0.72 پلە لە سەروو ئاستی مامناوەند لە سەدەی بیستەم لەو مانگەدا، ئەو ژمارە تازەیەش دوا ئاستی پێوانەیی گەرمایی شکاند لە مانگی حوزەیران، کە لە ساڵی 2010 تۆمارکرا بوو.
ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکییدا ڕوونیکردەوە، کە “زۆرینەی گۆی زەوی ڕووبەڕووی پلەکانی گەرمای مانگانە بوویەوە، کە ئاستی مامناوەندی تێپەڕاند و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێشی لە گەرمادا تۆمارکرد لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی دوورگەی گرینلاند و باکوری ئەمریکای باشور و لە ناوچەکانی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی ئەفریقیا، بێجگە لە هەندێك لە بەشەکانی باشور و باشوری خۆرهەڵاتی کیشوەری ئاسیا”.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما لە ئۆقیانووسەکان، ئەوەی لەو مانگەدا تۆمارکراوە، بە بەرزترین دەژمێردرێت و بە شکێنەری ژمارە پێوانەییەکە لە مێژوودا دادەنرێت، کە لە ساڵی 1998 تۆمارکرا بوو.

إرسال تعليق