Ads (728x90)

یەکەم ناوچەی “دۆستی موسڵمانان” لە یابان
گەورەترین مزگەوت لە تۆکیۆی پایتەختی یابان
بەرپرسانی پارێزگای “تشیبا” لە یابان، کە هاوسێی شاری تۆکیۆی پایتەختە، کار دەکەن لەسەر ڕاکێشانی گەشتیارە موسڵمانەکان بۆ پارێزگاکەیان و دەیانەوێت ئەو پارێزگایە بکەنە یەکەم ناوچەی یابانی کە “دۆستی موسڵمانان” ە.

پارێزگاکە لەناو کۆمەڵگا بازرگانییە گەورەکان شوێنی تایبەت بە نوێژکردن دابین دەکات، هەروەها خواردەمەنی حەڵاڵ لە چێشتخانە و بازاڕەکانی ناوچەکە دەستەبەر دەکات.

بەرپرسانی پارێزگاکە هەڵدەستن بە ئەنجامدانی سیمیناری مانگانە بۆ کەرتە جیاوازەکانی یابان بە مەبەستی ئاشناکردنیان بە پێداویستییەکانی موسڵمانان و گۆڕینی شارەکە بۆ ناوچەیەکی دۆستی موسڵمانان.

بەرپرسی کەرتی گەشتیاری لە پارێزگاکە “ماسانۆبۆ تاناکا” داوای هەماهەنگی لە هەمووان کردووە لە پێناو ڕاکێشانی زۆرترین ژمارەی گەشتیارە موسڵمانەکان، ئەوەش لە ڕێگەی ڕێزگرتن و ڕەچاوکردنی نیشانە ئایینەکانیان، دووپاتیشی لەوە کردەوە کە ئەوە ڕێگەخۆشکەرە بۆ بوژانەوەی پارێزگاکەیان لە ڕووی ئابوورییەوە و پێگەکەشی لەسەر ئاستی جیهانی بەرز دەکاتەوە.

شایەنی باسە ئەو هەنگاوە گرنگە پێشوازییەکی گەورەی لێکرا لەلایەن ڕەوەندی موسڵمانان لە یابان، لای خۆشییەوە بەڕێوبەری “کۆمەڵەی حەڵاڵی یابانی” وتی: کەرتە بازرگانییەکانی یابان ئاواتەخوازن بەکاربەرە موسڵمانەکان بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، ئەوەش بە دابینکردنی بەرهەمی حەڵاڵ، چونکە وەکو بەڕێوبەری کۆمەڵەکە “تۆمۆهیرۆ ساکۆما” دەڵێت، ژمارەی دانیشتووانی یابان ڕوو لە کەمبوونەوەیە.

إرسال تعليق