لە دووەم ڕۆژی یارییەکانی قۆناغی 8 ی جامی جیهانی لە بەڕازیل، کاتژمێر 7 ی ئەمڕۆ ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەلجیکا بەیەکگەیشتن.
یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردەکە بە ئامانجی بردنەوە و بەدەستهێنانی سێیەم بلیتی چوارگۆشەی زێڕین هاتنە ناو یاریگا، هەر بۆیەش یارییەکە بەلای هەردوولاوە قوڕس بوو، یاریزانانی تانگۆ بە زیرەکانە ڕووبەڕووی بەلجیکییەکان بوونەوە و توانیان لە خولەکی (8) ی یارییەکەدا لە ڕێی یاریزانی هێڕشبەر “گۆنزالۆ هیگواین” و بە شووتێکی بەهێز گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن و بەلجیکییەکان تووشی شۆك بکەن، هەر دوای گۆڵەکە بەلجیکییەکان کەوتنەوە خۆ و خۆیان ڕێکخستەوە بە مەبەستی بەدەستهێنانەوەی متمانە و هاوسەنگی، گێمی یەکەمیش بەو تاقە گۆڵەی ئەڵمانەکان کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمیشدا بەلجیکییەکان هەموو هەوڵێکی خۆیان خستەگەڕ بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و بەردەوامبوون لە مانەوە لەناو کەشوهەوای مۆندیال، بەڵام ئەرجەنتینییەکان بە ڕابەرایەتی “لیۆنێل میسی” کە بە ئاستێکی لاواز لەو یارییەدا دەرکەوت، پارێزگاریان لە ئەنجامی یارییەکە کرد و بەو تاکە گۆڵە کۆتاییان بە یارییەکە هێنا، گرەوەکەشیان لە بەلجیکییەکان بردەوە و بوونە خاوەنی سێیەم بلیتی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیال، بەلجیکییەکانیش ماڵئاواییان لە مۆندیال کرد.
شایەنی باسە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین چاوەڕێی براوەی یاری نێوان هۆڵەندا و کۆستاریکا دەکات کە کاتژمێر 11 ی ئەمشەو بەڕێوەدەچێت، تا لە چوارگۆشەی زێڕین ڕووبەرووی ببێتەوە

إرسال تعليق