خوای تەعالا دوو جەژنی بۆ ئۆممەتی ئیسلام داناوە، ئەوانیش جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربانن، ئەو دوو جەژنەش لە دوای عیبادەتی گران لەسەر نەفسەوە دێن، جەژنی ڕەمەزان لە دوای پەرستشی بەڕۆژووبوونەوە دێت، کە مرۆڤ خۆی لە خواردن و خواردنەوە و سەرجێی ژن و مێردایەتی قەدەغە دەکات و، خۆی لە شتە بێتامەکان دەپارێزێت و، سەرقاڵی تاعەت و نزیکبوونەوە دەبێت لە خوای گەورە، جەژنی قوربانیش لە دوای پەرستشی حەجەوە دێت، کە مرۆڤ خۆی لە ئارەزووە دونیاییەکان دادەماڵێت و جلوبەرگی ئیحرام دەپۆشێت و، خۆی لە بۆنخۆشکردن دەپارێزێت و، بەرەو شوێنە پیرۆزەکان دەڕوات و، لە کەسوکار و نزیکەکانی دادەبڕێت، بۆیە دەبینین ئیسلام هاتووە ئەو دوو جەژنەی لەو کاتانەدا هێناوە بۆ قووڵکردنەوەی چەندین چەمك و مانا و دەلالەتی بەرز لە ناخی موسڵمانان.
لە واتاکانی جەژن لە ئیسلامدا: تاعەت و عیبادەت و بەردەوامبوون لەسەر گوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانی خوای کردگار، کە هەر چەند لەسەر نەفس قوڕس بێت، بەڵام سەرەنجامەکەی خۆشحاڵی و کامەرانییە، ژیانی مرۆڤیش هەروایە کە ئەگەر پابەند بێت بە گوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانی خوای کردگار و چەسپاو بێت لەسەر ڕێگای هیدایەت، سەرەنجامەکەی بەهەشتی هەتایی دەبێت، کە لەوێدا خۆشی و حەسانەوەی نەبڕاوە هەیە.
دەبێ ئەوەش بزانین کە گەیشتن بە پایەبەرزی وابەستە بە ناخۆشییەکانەوە و، ناتوانین بە خۆشبەختی بگەین تەنیا بە تێپەڕبوونمان نەبێت بەسەر پردی مەینەتییەکان و، مەسافەکانیشی نابڕدرێن تەنیا بە بە سواربوونی کەشتی ماندووبوون و تێکۆشان نەبێت.
لە واتاکانی جەژن لە ئیسلامدا: قووڵکردنەوەی چەمکی هاوسەنگی لە بیری موسڵماندا، چونکە ژیان لە ڕوانگەی ئیسلام بە پێوەرە شەرعییەکانەوە ڕێکخراوە، جا بۆ تەرخانکردنی ئەو واتایە، ڕۆژوو و حەج دێن و مرۆڤ فێری ڕێککاری دەبێت و نەفسی خۆی ڕادەهێنێت و پەروەردەی دەکات لەسەر بەرگەگرتنی سەختی تاعەت و عیبادەتەکان، بەڵام ئیسلام ئایینی گۆشەگیری (ڕهبانیة) نییە، ئینجا خوای تەعالا پاش ئەو تاعەتانە ئەو دوو ڕۆژەی (جەژنی ڕەمەزان و قوربان) لەو دوو کاتە داناوە، کە خواردن و خواردنەوە و سەرجێی ژن و مێردایەتی بۆ موسڵمانان حەڵاڵ دەبن، بۆ ئەوەی دادگەری لە ژیانی موسڵماندا هاوسەنگ بێت، بەوەی نابێت هەمیشە خۆی لەو شتانە قەدەغە بکات و ئینجا ژیانی داخراو بێت، بەوەش بە ئاراستەی گۆشەگیری (ڕهبانیة) بڕوات، کە ئیسلام ڕەتیدەکاتەوە، هەروەکو نابێت هەمیشە بخوات و بخواتەوە و ڕابوێرێت و ئینجا ژیانی گاڵتەجاڕانە و بێئامانج بێت.
لە واتاکانی جەژن لە ئیسلامدا: خۆشحاڵبوونی ڕاستەقینە بە تاعەتەوەیە، چونکە هاتنی جەژنەکان ڕاستەوخۆ لە دوای تاعەت و عیبادەتەکان، ئەو ڕاستییە لە زەینی موسڵمان قووڵتر دەکاتەوە، کە خۆشحاڵی موسڵمان بە تاعەتەکەیەتی، ئەوەتا خوای تەعالا دەفەرمووێت: “قُلْ بِفَضْلِ اللّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُواْ هُوَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ” (يونس 58)، واتە: (ئهی محمد صلی الله علیه وسلم)، به ئیماندارن بڵێ: با دڵشاد و شادومان بن به فهزڵ و بهخشش و ڕهحمهتی خوایی (که قورئان و بهرنامهی خوایه)، کهوا بوو با ههر بهوه دڵ خۆش بن، ههر ئهوهش چاکتره بۆیان له ههموو ئهو شتانهی که خهڵکی خهریکن کۆی دهکهنهوه و کهڵهکهی دهکهن.
بەڵێ، دڵخۆشییەك بە تەواوکردنی بەڕۆژووبوون و هەڵسانەوە لە شەو بۆ شەونوێژ و خەتمکردنی قوڕئانی پیرۆز و ئەنجامدانی کاری چاکە، دڵخۆشییەك بە شیرینی ئیمان و ڕەحمەتی خوایی بۆ بەندەکانی، کە ڕێگەی عیبادەتی بۆ ئاسان کردوون و وەرزەکانی خێر و چاکەی بە دوای یەکدا بۆ هێناون تا کاتەکانیان پڕ بێت لە تاعەت و پەرستش.
ئەوانەی لەسەرەوە نیشانەمان کردن، بەشێکن لە واتاکانی جەژن لە ئیسلامدا، کە پێویستە هەستیان پێبکەین و ئاهەنگ بگێڕین بەبۆنەی جەژنەوە، دەشبێت بیانکەینە چرای سەر ڕێگای هەنگاوەکانمان بەرەو خوای گەورە لە تەواوی مانگ و ڕۆژەکانی دیکەدا.

نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس 28/7/2014
إرسال تعليق