زۆر لە توێژینەوە زانستییەکان ئەو ڕاستییەیان سەلماندووە، کە بەڕۆژووبوون چەندین سوودی تەندروستی گەورەی هەیە، لە گرنگترینیان پارێزگاری دەکات لە وەزیفە فیسیۆلۆژییەکانی جەستە بە شێوەیەکی هاوسەنگ.
هەروەها بەسوودە بۆ ڕێکخستنی کاری کۆئەندامی هەرسکردن و چەندین ئەرکی گرنگی دیکە.
بەڵام لە نوێترین توێژینەوەدا کە لەلایەن گروپێك لە توێژەران لە پەیمانگای دڵ لە زانکۆی “ئینتەرمۆنتین” لە شاری “مۆرای” ی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە، جۆرێکی گرنگتر لە سوودەکانی بەڕۆژووبوون دەرکەوتووە.
ئەو توێژینەوەیە دەریدەخات، کە خۆقەدەغەکردن لە خواردن و خواردنەوە بۆ ماوەیەك لە نێوان 10 بۆ 12 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، وا لە جەستە دەکات بە دوای سەرچاوەکانی وزەدا بگەڕێت، بۆیە بێجگە لە چەورییە ژەهراوییە هەڵگیراوەکانی ناو جەستە نەبێت هیچی دیکەی دەستناکەوێت، بۆیە بە ناچاری دەیانگوێزێتەوە بۆ وزە بۆ ئەوەی مومارەسەی وەزیفەکانی خۆی بکات.
لە گرنگترین چەورییە زیانبەخشەکانیش کە لەناو جەستەدا هەن کۆلیستڕۆلە، کە زیادبوونی لە جەستەدا لەلای نەخۆشانی شەکرە بە حاڵەتێکی باو دادەنرێت (زیاتر لە 70% ی نەخۆشانی شەکرە لە جۆری دووەم ئەو زیادەیان هەیە).
تیمی توێژینەوەکە، کە سێ ساڵ بەردەوام بوون لە کارەکانی توێژینەوەکەیان، ئەوەیان سەلماندووە کە جۆرێکی دیکە لە چەوری هەیە کە جەستەی مرۆڤ کار دەکات لەسەر مژینی، کە هەمان ئەو خانە چەورییانەن کە بەرەنگاری دەردانی “ئەنسۆلین” دەبێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی شەکر لەناو خوێندا، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەڕۆژووبوون بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی هاوسەنگکردنی ڕێژەی شەکر.
لەو بارەیەوە دکتۆر “هۆرن” کە بەرپرسی تیمی توێژینەوەکەیە دەڵێت: ئەو توێژینەوەیە دەبێتە سەرەتایەکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە و چەندین نەخۆشی دیکە لە ڕێگەی بەڕۆژووبوونەوە.

إرسال تعليق