Ads (728x90)

موژدەیەك بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە
لێکۆڵینەوەیەکی زانستی نوێ، کە لە هەردوو گۆڤاری “کۆمەڵەی کیمیائی ئەمریکی بۆ کیمیای کشتوکاڵ و خۆراك” و “نیو ماکس هێڵس” بڵاوکراوەتەوە، لێکۆڵیارانی گەیاندۆتە دەرەنجامی دڵخۆشکەر سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرییەکی سروشتی بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە.

توێژەران لە لێکۆڵینەوەکەیاندا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، کە هەردوو گیای “جاترە” و “تاجی شاخ” سەرچاوەی شیفا و چاکبوونەوەن لەو نەخۆشییە کوشندەیە، بەوەی ئەگەر لە چێشتلێناندا بەکاربهێنرێن، یارمەتیدەر دەبن (بە شێوەیەکی کارا و کاریگەر) لە نەهێشتنی نەخۆشی شەکرە و، دوورخستنەوەی ئەو نەخۆشییە لەو کەسانەی نزیکە تووشی ببن.

دۆزینەوەکە دووپات لەوە دەکاتەوە، ئەو گیایانەی بڕێکی زۆر لە مادەکانی “بۆلیفینۆل” و “فلافۆنوید” لەخۆدەگرن (ئەو دوو مادەیە بە دژە ئۆکسید دەناسرێن)، پێدەچێت ڕێگە بگرن لە دەردانی ئینزیمی نەخۆشی شەکرە و ئەو دەرمانانەش وەردەگرن کە لە توانایاندایە کۆنتڕۆڵی نەخۆشی شەکرە بکەن.

لای خۆشییەوە یەکێك لە لێکۆڵەرەوەکان بەناوی “ئەلفیرا گۆنزالێس”، کە خۆشحاڵ بووە بە دۆزینەوە تازەیە، دووپات لەوە دەکاتەوە کە ئەو بابەتە لە قۆناغەکانی سەرەتاییدایە و پێویستی بە لێکۆڵینەوە و قووڵبوونەوەی زیاتر هەیە.

إرسال تعليق