هەمیشە مرۆڤ پەرۆشی سەلامەتی ماڵ و منداڵەکانییەتی لە نەخۆشی و مەترسی و بەڵا و دەردەسەرییەکانی زەمانە، لەو ڕێگەیەشدا خۆی و هەموو شتێکی گرانبەها دەبەخشێت، بەڵام بێئاگایە لە ڕێگەیەکی خودایی بۆ سەلامەتی ماڵ و منداڵی.
با پێکەوە ئەو چیرۆکە بخوێنینەوە:
لە پەرتووکی “نشوار المحاضرة وأخبار المذاكرة” دانراوی “المحسن بن علي بن محمد بن أبي الفهم داود التنوخي البصري” هاتووە: “ابو الحسن بن الفرات” کە وەزیر بوو لە سەردەمی “المقتدر بالله” قسە لەگەڵ “ابو جعفر بن بسطام” دەکات، وەزیر ڕقی لەو پیاوە بوو و نیازی وابوو زیندانی بکات و بیکوژێت، لە کاتی قسەکردنەکەیان وەزیر پێی دەڵێت: قوڕ بە سەرت ئەی ئەبو جەعفەر، دەڵێن سەربوردەیەکت هەیە لەگەڵ کولێرە، ئەو چیرۆکە چییە؟!، ئەویش وەڵامی دەداتەوە: چ چیرۆکێك لە کولێرەدا هەیە؟!، وەزیر وازی لێ ناهێنێت تا بە ئەبو جەعفەر دەڵێت: ئەی ئەبو جەعفەر، ئەگەر ئەو چیرۆکەم بۆ بگێڕییەوە بۆ تۆ باشتر دەبێت، ئەبو جەعفەریش دەڵێت: باشە، ئێستا تەواوی چیرۆکەکەت بۆ دەگێڕمەوە.
ئەبو جەعفەر دەستدەکات بە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی و دەڵێت: دایکم پیرەژنێکی ئەزمووندیدەی زۆر چاك بوو، لەو کاتەوەی لەدایکبووم ڕایهێنام لەسەر ئەوەی، کە هەموو شەوێك کولێرەیەكی دەخستە ژێر ئەو سەرینەی لە کاتی نووستندا سەرم دەخستە سەری، ئەگەر بەیانیم بەسەردا، بهاتبایە دەیکردە خێر و سەدەقە بۆم، کاتێکیش دایکم وەفاتی کرد، سوور بووم لەسەر ئەو کارەی دایکم، تا ئێستاش بەردەوامم و هەموو شەوێك کولێرەیەك دەخەمە ژێر سەرینم و کە بەیانیم بەسەردا دێت دەیکەمە خێر و سەدەقە.
وەزیرەکە “ابو الحسن بن الفرات” وتی: لەوە سەیرترم گوێ لێ نەبووە، ئەی ئەبو جەعفەر باش بزانە، بەهۆی چەند شتێکەوە کە لە تۆم بینی بوو، لە هەموو خەڵك زیاتر ڕقم لێت بوو، بۆیە چەند ڕۆژێکە بیر لەوە دەکەمەوە دەستگیرت بکەم و بتکوژم، بەڵام سێ شەو دەبێت لە خەودا دەبینم، وامدەزانی بە دوای تۆمدا نارد بوو تا دەستگیرت بکەم، بەڵام تۆ شەڕت لەگەڵ دەکردم و نەمدەتوانی پەلامارت بدەم و بتکوژم، چونکە تۆ بە کولێرەیەکەوە (کە وەکو قەڵغانێکی پتەو و قایم وابوو) ڕووبەڕووم دەبوویەوە و خۆت پێ دەپاراست لە تیرەکانی کەوانەکەم!، هەروەها کولێرەکە نەیدەهێشت خەنجەرەکەم بەر تۆ بکەوێت کە لە تۆم دەوەشاند!، ئیدی هیچ گورز و لێدانێکی من بەر تۆ نەدەکەوت، بۆیە کە بە خەبەر هاتم، زانیم ئەو کولێرەیە چیرۆکێکی تێدایە و ئیشی خۆی کردیە.
ئینجا وەزیرەکە “ابو الحسن بن الفرات” پێیوت: ئەی ئەبو جەعفەر، ئێستا تۆ دڵخۆش و شادومان بە، چونکە خێر و سەدەقەکەت تۆی لە کوشتن ڕزگار کرد، ئێستاش من خوای گەورە دەکەمە شاهێد، ئەو ڕقەی لە دڵمدا بوو لە بەرامبەرت فڕێمدا و لێت خۆش بووم.
هەر پەیوەند بەو باسەمانەوە، دەگێڕنەوە: دایکێك هاتە لای ئەبو هوڕەیرە “خوا لێی ڕازی بێت” و پێیوت: ئەی هاوڕێی پێغەمبەر، کوڕەکەم بە ڕێگەی دەریادا ڕۆیشتووە بۆ سەفەرێك، تۆش بینیت ئەمشەو خوای گەورەچ ڕەشەبایەکی گەورەی ناردووە، بۆیە دەترسێم لەناو دەریادا تێبچێت، تکات لێدەکەم بۆم لە خوای گەورە بپاڕێیەوە، بەشکم خوای گەورە بیپارێزێت، وەکو چۆن تۆ فەرموودەکانی پێغەمبەرت پاراستووە.
ئەبو هوڕەیرە “خوا لێی ڕازی بێت” پێیوت: دایە گیان، شتێکی باشتر پێ پیشان بدەم کە لە دوعای من باشتر بێت؟، بڕۆ هەر ئێستا بە نهێنی خێر و سەدەقەیەك بۆ کوڕەکەت بکە و داوای سەلامەتی بۆ بکە لە خوای گەورە، دایکەکەش دەستبەجێ وایکرد، فیعلەن کوڕەکەشی ڕزگاری بوو بە سەلامەتی.
ئەبو هوڕەیرە “خوا لێی ڕازی بێت” ئەو وەسفەی لە ئایەتە پیرۆزەدا وەرگرتووە کە خوای پەروەردگار لە قوڕئانی پیرۆزدا لە ئایەتی ژمارە 9 لە سوڕەتی (النساء) دەفەرمووێت:
وَلْيَخْشَ الَّذِينَ لَوْ تَرَكُوا مِنْ خَلْفِهِمْ ذُرِّيَّةً ضِعَافًا خَافُوا عَلَيْهِمْ فَلْيَتَّقُوا اللَّهَ وَلْيَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا، واتە: دهبا ئهوانهش که (دوورنیه بهم نزیکانه بمرن) و نهوهی لاواز و ساوایان لهدوا بهجێ بمێنێت، خواناسی و ئاینداری بکهنه پیشهیان و گوفتاری چاک و بهجێ بڵێن (وهسیهت بکهن، بێگومان خوا دهمێنێت بۆ منداڵی جێماویان ئهگهر خواناس و گوفتار جوان و بهخشنده بن).
لە کۆتاییدا دەڵێین: خێر و سەدەقەی بە نهێنی، لە پیرۆزترین کارەکانی تەقوایە، دوعای دایکەکەش لەو وتە ڕاستانەیە کە هەمیشە بە جوانی دەردەکەوێت.

إرسال تعليق