کاتژمێر 11 ی دوێنێ شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و بەڕازیل لەسەر دیاریکردنی پلەکانی سێیەم و چوارەمی جامی جیهانی و لە یارییەکی بەهێز ئاستبەرزدا بەیەکگەیشتن.
یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە بە پشتبەستن بە تواناکانی ئەستێرەکانیان و بە ئامانجی مسۆگەرکردنی پلەی سێیەمی جامی جیهانی هاتنە ناو یاریگا، لە سەرەتاشدا هۆڵەندییەکان دەستپێشخەریان کرد و لە خولەکی 3 ی یارییەکەدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئەژمار کردن و لەلایەن “ڕۆبن ڤان پێرسی” بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا، لە خولەکی 17ـشدا جارێکی دیکە هۆڵەندییەکان گۆڵی دووەمیان لە ڕێگەی “دالی بلێند” ەوە تۆمارکرد و ئەرکی بەڕازیلیان لە یارییەکەدا زەحمەت کرد، ئەو گێمەش بە ئەنجامی (2-0) کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا بەڕازیل تا ڕادەیەك باشتر بوو، وێڕای چەندین گۆڕانکاری بەڵام نەیانتوانی بە ئەنجامەکە ڕابگەنەوە، زۆریشی نەبرد جارێکی دیکە هۆڵەندییەکان کۆنتڕۆڵی تۆپ و یاریگایان کرد، ئەوە بوو لە کاتی زیادکراوی یارییەکەدا یاریزانی هۆڵەندی “جیۆرجینهۆ ڤاینالدۆم” سێیەم گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد، یارییەکەش بە بردنەوەی هۆڵەندا بە ئەنجامی (3-0) کۆتاییهات.
بەو سەرکەوتنەش هەڵبژاردەی هۆڵەندا پلەی سێیەمی لە جامی جیهانی بەڕازیل بەدەستهێنا، بەڕازیلییەکانیش لەسەر خاکی خۆیان بە پلەی چوارەم ڕازی بوون و ئەو مۆندیالە بووە یادگارییەکی زۆر تاڵ لە زەین و بیری هەواداران و سەماکەرانی سامبا و برینی دۆڕانە ئابڕووبەرەکەیان لە بەرامبەر ئەڵمانیا قووڵتر بووەوە.

إرسال تعليق