لە یارییەکەی دوێنێ شەویان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا، هەڵبژاردەی بەڕازیل گورزێکی کوشندەی بەرکەوت و چانسی بەدەستهێنانی شەشەم نازناوی مۆندیالی کەمتر بوویەوە، کاتێك ئەستێرە درەوشاوەکەیان “نیمار دا سیلڤا” لە دوا خولەکەکانی یارییەکە تووشی پێکانێکی قوڕس هات و بەپەلە بۆ دەرەوەی یاریگا گوێزرایەوە، پاشان پزیشکەکانی هەڵبژاردەکە ڕایانگەیاند، کە “نیمار دا سیلڤا” یەکێك لە ئێسکەکانی بڕبڕەی سێیەمی پشتی شکاوە و ناتوانێت درێژە بە یاریکردن بدات لە مۆندیال.
لەوبارەیەوە “ڕۆدریگۆ لاسمار” پزیشکی تایبەت بە هەڵبژاردەی سیلیساوی بەڕازیل لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی لۆکاڵی “سپۆرت تیڤی” بەڕازیلی وتی: پێکانەکەی “نیمار دا سیلڤا” هێندە مەترسیدار نییە کە نەشتەرگەری بۆ بکرێت، بەڵام بۆ ئەوەی لەو پێکانەی چاك ببێتەوە، پێویستی بەوە هەیە نەجووڵێتەوە.
پزیشکەکە هەروەها وتی: بەداخەوە، کە “نیمار دا سیلڤا” ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی دیکەی مۆندیال بکات.

إرسال تعليق