Ads (728x90)

مەترسی دانانی فڵچەی ددان لە گەرماو
ملیۆنان کەس لە جیهان خۆیان دەخەنە بەردەم مەترسی زۆر گەورە، کاتێك فڵچەی شوشتنی ددان لە گەرماو جێدەهێڵن، چونکە بە ئاسانی پیس دەبێت و میکرۆبی زۆر وەردەگرێت.

ڕۆژنامەی “دەیلی تەلەگراف” ی بەڕیتانی باسی ئەوەیکردووە، کە کۆمپانیای “لویدز فارماسی” تایبەت بە دەرمانخانەکان هۆشداریداوە لەوەی، لە کاتی خاوێنکردنەوەی گەرماو بە ئاو، بەکتریاکان لە هەوادا بڵاو دەبنەوە و لەسەر شتومەك و کەلوپەلەکانی ناو گەرماوەکە دەنیشنەوە وەکو فڵچەی ددان و شتەکانی دیکە.

بەرپرسان لە کۆمپانیاکە دەڵێن، بەکتریاکان تا ئاستی 1.8 مەتر لە هەوادا بەرز دەبنەوە و فڵچەی ددانی ناو گەرماوەکە پیس دەکەن.

توێژەرانیش لە زانکۆی “مانشستەر” دەڵێن، لەوانەیە نزیکەی 100 ملیۆن بەکتریا لەسەر فڵچەی ددان بژین کە لەناو ژووری گەرماودایە لە نموونەی بەکتریاکانی “ئیکۆلی” و “ستافیکۆلۆسی” و “کاندیدا” و تاد.

لای خۆشییەوە “لویز باگلۆلی” لە کۆمپانیای “لویدز فارماسی” دەڵێت، شتێکی ترسێنەرە کە بزانیت ئەو بەکتریا کوشندانە لەسەر فڵچەی خاوێنکردنەوەی ددانەکانت هەن!.

إرسال تعليق