ئەستێرەی هەڵبژاردەی تانگۆ و یانەی بەرشەلۆنە “لیۆنێل میسی” لە دوای کۆتاییهاتنی یاری کۆتایی جامی جیهانی لە بەڕازیل ڕایگەیاند: “شایەنی شکست نەبووین، تۆپی زێڕین بێبەهایە!”.
“لیۆنێل میسی” پاش بە هەدەردانی خەونی بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی بۆ یەکەمجار لە ژیانی خۆی و سێیەم جار لە مێژووی هەڵبژاردەکەی، دڵتەنگی گەورەی خۆی پیشاندا، ئەوەش پاش دۆڕانیان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر.
ئەو هەروەها وتی: ئێمە شایەنی زیاتر بووین، شکستەکەش زۆر ئازاربەخشە، لە ڕاستییدا ئەوە هەستێکی زۆر ناخۆشە، سەبارەت بە بەدەستهێنانی “تۆپی زێڕین” وەکو باشترین یاریزانی مۆندیال، “لیۆنێل میسی” وتی: ئەوە بۆ من شتێکی کەمە، لە ڕاستییدائێستا هیچ شتێك بەلامەوە گرنگ نییە، من هیواخواز بووم جامی جیهانی لە بەڕازیلەوە ببەمەوە بۆ ئەرجەنتین، ئەوەش ڕووینەدا.
شایەنی باسە دیاریکردنی “لیۆنێل میسی” وەکو باشترین یاریزانی مۆندیال، کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا، چونکە لە قۆناغی 16 و 8 و 4 و یاری کۆتایی نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات، بەڵکو لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە بەرامبەر ئێران و بۆسنه و نهیجیریا گۆڵی تۆمار کرد، بۆیە بوونی “لیۆنێل میسی” بە باشترین یاریزانی مۆندیال، گاڵتەجاڕییەکی ئاشکرای فیفایە.

إرسال تعليق