Ads (728x90)

گۆگڵ سیاسەتە تازەکەی جێبەجێکرد
لەم هەفتەیەدا، کۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی گۆگڵ، سیاسەتە تازەکەی جێبەجێکرد، کە مانگی ڕابردوو بڕیاری لێدابوو، ئەویش قەدەغەکردنی هەر ناوەڕۆکێكە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت کە لە تەنیشتەکانییدا گرتە و وێنەی ڕووت و ئابڕووبەر وەکو ڕیکلام پیشان بدات.

سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیای گۆگڵ ڕێگە دەدات بە بانگەشەکردن بۆ وێنە ڕووت و ئابڕووبەرەکان، بەڵام ئەوە لە ڕێکلامەکانییدا دەرناکەوێت.

بێجگە لە قەدەغەکردنی دەرکەوتنی هەر ناوەڕۆکێك کە گرتە و وێنەی ڕووت و ئابڕووبەر لەخۆبگرێت، کۆمپانیاکە دەرکەوتنی هەر بانگەشەیەك بۆ خزمەتگوزاری داوێنپیسی قەدەغە دەکات، هەروەها پەیامی فریودەر بۆ کاری لەشفرۆشیش قەدەغە دەکات.

جێبەجێکردنی سیاسەتە تازەکەی گۆگڵ لە کاتێکدا دێت، کە چەندین ماڵپەڕی بلۆگەری سڕیوەتەوە بەهۆی ڕێکلامکردن بۆ وێبسایتە سێکسییەکان.

إرسال تعليق