لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمییدا، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ماتەمینی کۆچی دوایی ئەفسانەی مێژوویی یانەکەیان “ئەلفریدۆ دیستیڤانۆ” ڕاگەیاند، کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی وەستانی لەناکاوی دڵ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
سەرۆکی یانەی شاهانە “فلۆرەنتینۆ پێرێز” و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی یانەکە، دڵتەنگی و پرسەی گەرمی خۆیان پێشکەش بە خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد، هەروەها پرسەنامەیەکیان ئاراستەی هەموو هەواداران و لایەنگرانی یانە مەدریدییەکە کرد لە سەرانسەری جیهان، هیواشیان خواست ژیانئاواییەکەی ببێتە دوا ناخۆشی هەموو لایەك.
شایەنی باسە “ئەلفریدۆ دیستیڤانۆ” ی ئەرجەنتینی مێژوویەکی پڕشنگداری بە پیتی زێڕین لە تۆماری یانەی شاهانەدا نەخشاندووە و خاوەنی چەندین دەستکەوتی گرنگە، دووجاریش لە ساڵەکانی 1957 و 1959 بووەتە باشترین یاریزانی جیهان.

إرسال تعليق