ئەمشەو هەینی، ڕێکەوتە لەگەڵ شەوی 27 ی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بۆیە ئەوە زۆر نزیکە ئەمشەو شەوی قەدری پیرۆز بێت، ئەوەش بە بەڵگەی ئەوەی کە شەوی قەدری پیرۆز دەکەوێتە شەوی هەینی، ئەو حاڵەتەش 53 ساڵ دەبێت ڕووینەداوە، چونکە دواجار کە شەوی قەدری پیرۆز کەوتبێتە شەوی هەینی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 21/2/1963 (27 / رمضان / 1382).
پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) خۆی و سەحابە بەڕێزەکان هەندێك شەو تا سێیەکی شەو هەڵدەستانەوە بۆ عیبادەت و تاعەت، هەندێك شەویش تا نیوەی شەو، بەڵام لە شەوی 27 ی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان تا بەیانییەکەی بەردەوام دەبوون، تەنانەت هێندە پەرۆشی ئەوە بوون ئەو شەوە زیندوو بکەنەوە کە زۆرجار ترساون لەوەی بە پارشێو ڕانەگەن.
لە زانای بەناوبانگی ئیسلامیش “ابن تيمية” هاتووە، کە فەرموویەتی: ئەگەر شەوی جومعە هاوکات بوو لەگەڵ شەوێکی تاك، شایستەترە لەوەی ببێتە شەوی قەدری پیرۆز.
بۆیە دەرفەتێکی زێڕین لە پێش هەمووماندایە ئەو شەوە زیندوو بکەینەوە و بە تاعەت و عیبادەت ئاوەدانی بکەینەوە، بە تایبەت کە قوڕئانی پیرۆز لەو شەوەدا دابەزیووە، داواکاریشین لە خوای گەورە ئەو شەوە پیرۆزە بە نسیب هەموو لایەکمان بکات ئینشاڵا.

إرسال تعليق