ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”، خەڵاتێکی دیکەی بەدەستهێنا، پاش ئەوەی لەلایەن پێگەی جیهانی (گۆڵ) ەوە خەڵاتی (گۆڵ 50) پێبەخشرا.
پێگەی جیهانی (گۆڵ) ساڵانە هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی ناوی 50 یاریزان، 600 ڕۆژنامەنووس و کەسایەتیش بە ڕێگەی دەنگدان باشترینیان دیاریدەکەن، لەمساڵیش لە لیستی 50 یاریزانەکەدا “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.
لە وەرزی ڕابردوودا “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە بەدەستهێنانی نازناوی دەیەمینی چامپیۆنزلیگ و نازناوی جامی شای ئیسپانیا بۆ یانەی شاهانە، هەروەها گۆڵکاری خولەکانی ئەوروپا و چامپیۆنزلیگ و خولی ئیسپانی بوو، ئەوەش هۆکارێکی گەورە بوو لە پشت دیاریکردنی ناوبراو بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتەی پێگەی جیهانی (گۆڵ).
دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەش، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” خۆشحاڵی خۆی دەربڕی، هەڵبژاردنیشی بۆ خەڵاتەکە بە شەڕەفێکی گەورە وەسفکرد، سوپاسگوزاری خۆشی پێشکەش بە بەخشەرانی خەڵاتەکە کرد.

إرسال تعليق