Ads (728x90)

سوودەکانی بەڕۆژووبوون بۆ مێشك و دڵ و پێست
پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد (دخ) لە فەرموودەیەکدا ئامۆژگاریمان دەکات و دەفەرمووێت: بەڕۆژووبوون قەڵغانی پارێزگارییە بۆ ڕۆژووەوان، ئەگەر یەکێکتان بەڕۆژوو بوو با خۆی لە قسەی بەد بە دوور بگرێت و دەمەقاڵێ لەگەڵ کەس نەکات، ئەگەریش کەسێك جنێوی پێدا یان شەڕی لەگەڵ کرد، با پێی بڵێ من بەڕۆژووم.

لەو گۆشەنیگایەوە دەچینە سەر باسکردنی سوودە گرنگەکانی بەڕۆژووبوون بۆ گرنگترین ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، چونکە چەندین جاری دیکەش دووپاتمان لەوە کردۆتەوە کە ڕەهەندەکانی بەڕۆژووبوون هەر لە لایەنە پەرستشەکەدا قەتیس نابێت، بەڵکو درێژ دەبێتەوە و هەموو لایەنێکی گرنگ لە ژیان و تەندروستیمان دەگرێتەوە، ئەوەشیان بەرەنجامی ئەو پێداگیرییەی حەزرەتی خۆشەوستمانە لەسەر ڕوونکردنەوەی بابەتە ئایینیەکان بەوپەڕی پەرۆشی و ئاسوودەبوونی بە سوودمەندبوونی شوێنکەوتووانی.

سوودەکانی بەڕۆژووبوون بۆ مێشك و دڵ و پێست:
  1. سوودە گرنگەکانی بەڕۆژووبوون بۆ مێشك: بەڕۆژووبوون جەستە ناچار دەکات بەشێك لە چەوریییە هەڵگیراوەکەی بەکاربێنێت، ئەوەش وا دەکات ڕێژەی مادەی کۆلیستڕۆڵ لەناو خوێندا داببەزێت، زانراویشە کە مادەی کۆلیستڕۆڵ بەرپرسی یەکەمە لە تووشبوونی مرۆڤ بە سەکتەی مێشك، بۆیە بە دەگمەن وا دەبێت لە کاتی بە ڕۆژووبووندا سەکتەی مێشك ڕووبدات.
  2. سوودە گرنگەکانی بەڕۆژووبوون بۆ پێست: لە کاتی بە ڕۆژووبووندا ڕێژەی ئاو لەناو خوێندا کەم دەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەی ئاو لە پێستدا کەم ببێتەوە، ئەوەش سوودبەخشە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە پێستییەکان، چونکە کەمبوونەوەکە سەردەکێشێت بۆ زیادبوونی ئاستی بەرگری پێست و بەرەنگاربوونەوەی بەکتریاکان و نەخۆشییە ژەهراوییەکان، هەروەها سوودبەخشیشە بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشی حەساسیەی پێست و سەدەفیە و سنووردانان بۆ گرفتی پێستە چەورەکان، هەروەها ڕێژەی ترشبوون کەمدەکاتەوە کە ئەوەیان هۆکاری دروستبوونی زیپکەیە.
  3. سوودە گرنگەکانی بەڕۆژووبوون بۆ دڵ: 10% ی خوێن کە دڵ دەینێرێت بۆ جەستە، لە کاتی بەڕۆژووبووندا دەڕواتە کۆئەندامی هەرسکردن، بۆیە کاتێك مرۆڤ بەڕۆژوو دەبێت ئەو ڕێژەی سەرەوە دادەبەزێت، بەو واتایەی دڵ کەمتر ئیش دەکات، ئیدی لە ئەنجامی توانەوەی بەشێکی چەورییەکان کە لەناو جەستەدا هەڵگیراون لە کاتی بەڕۆژووبووندا، دڵ پشوو وەردەگرێت و ڕێژەی مادەی کۆلیستڕۆڵیش لەناو خوێندا دادەبەزێت، ئەو مادەیەش دەکەوێتە سەر دیوارەکانی دەمارە خوێنبەرەکان، ئەوەشیان هۆکاری ڕەقبوونی دەمارە خوێنبەرەکان و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و مەیینی خوێنە لەناو دەمارە خوێنبەرەکان و مێشك.
بەو هیوایەی هەموو لایەك سوود لەو زانیارییانە وەربگرین و خەڵکانی دیکەشیان لێ ئاگادار بکەینەوە، بەو ئومێدەی بەردیدە بگیرێن و چییەتی بەڕۆژووبوون بە شێوەیەکی فراوانتر و لە دیدێکی تەندروستییانەوە بزانین.

إرسال تعليق