Ads (728x90)

ئەلیکسس سانشێز دەبێتە تۆپوەشێنێکی نوێ لە لەندەن
لە دووەم گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی یانە لەندەنییەکەدا، یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی بەدەستهێنانی تواناکانی هێڕشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی “ئەلیکسس سانشێز” ڕاگەیاند.

بۆندی “ئەلیکسس سانشێز” لەگەڵ یانە لەندەنییەکە بە بڕی 32 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی دەخەمڵێندرێت، ئەوەش دووەم گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی یانەکەدا لە پاش گرێبەستی “مەسعود ئۆزێل”.

نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممەش،  “ئەلیکسس سانشێز” پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا، لە شەوەکەشدا گرێبەستەکە بە شێوەیەکی فەرمی لەسەر پێگەی ڕەسمی یانەکە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ڕاگەیەندرا.

لە لێدوانێکیشدا بۆ پێگەی ڕەسمی یانەکە، “ئەلیکسس سانشێز” خۆشحاڵی خۆی بەو هەنگاوە دەربڕی و وتی: زۆر خۆشحاڵم بە هاتنم بۆ ڕیزەکانی یانەی ئەرسناڵ، یانەکە ڕاهێنەرێکی گەورە و پێکهاتەیەکی جوانی لە یاریزانان و جەماوەر و هاندەرێکی بەرفراوانی لە سەرتاسەری جیهان هەیە، هەروەها خاوەن یاریگایەکی گەورەشە، هەموو ئەمانەش هاندەر و دڵخۆشکەرن.

پێشبینیش دەکرێت لە میانی پاڵەوانێتی دۆستانەی ئیماڕات، کە لە مانگی ئابی داهاتوو ساز دەکرێت، ببێتە یەکەم دەرکەوتنی “ئەلیکسس سانشێز” بە درێسی یانەی ئەرسناڵ.

إرسال تعليق