کاتژمێر 10 ی دوێنێ شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان، یاری کۆتایی جامی جیهانی بەڕازیل لەسەر یاریگای مێژوویی “ماراکانا” لە شاری “ڕیۆ دی جانیرۆ”، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئەرجەنتین ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە سەرەتای گێمی یەکەمدا ئەڵمانەکان بە بەهێزییەوە دەستیان پێکرد و دەستپێشخەربوون لە کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ و ناوەڕاستی یاریگا، وەکو دیاریشبوو ئەرجەنتینییەکان پشتیان بە هێڕشی هەڵگەڕاوە دەبەست، هەردوو هەڵبژاردەش بەوپەڕی تەرکیزەوە یارییان دەکرد، یارییەکە زۆر قوڕس بوو بۆ هەردوولا، پێشبینیکردنی ئەنجامی یارییەکە و براوەی نازناوەکە زۆر قوڕستر بوو، گێمی یەکەمیش بە ئەنجامی یەکسانبوونی سەلبی (0-0) کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا ئاستی یارییەکە تەواو پێچەوانە بوو، ئەوجارەیان ئەرجەنتینییەکان بەهێزتر دەرکەوتن و دەستپێشخەرییان کرد و لە ماوەی دوو خولەکدا دوو هێڕشی مەترسیداریان کردە سەر گۆڵی هەڵبژاردەی مانشافت بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن، ئەڵمانەکانیش هەستیان بە مەترسی ئەو پێشڕەوییەی یاریزانانی تانگۆ کرد و جارێکی دیکە گەڕانەوە ناو کەشوهەوای یارییەکە و کلیلی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تۆپ و یاریگایان لە کەتیبە ئەرجەنتینییەکە وەرگرتەوە، ئەڵمانەکان بە شێوەیەکی چڕوپڕ دەگەیشتنە نزیك گۆڵی ئەرجەنتینییەکان بەڵام گۆڵیان بۆ تۆمار نەدەکرا، تا دەشهات کاتی یاسایی یارییەکە بەرەو کۆتایی دەچوو، سەرەنجام کاتی یاسایی بە ئەنجامی یەکسانبوونی سەلبی (0-0) کۆتاییهات و ناوبژیوان بڕیاریدا لە دوو گێمی زیادکراودا ئەنجامی یارییەکە یەکلایی بکرێتەوە و پاڵەوانی مۆندیال دیاری بکرێت، ئەوەش تا ڕادەیەك بۆ ئەرجەنتینییەکان زەحمەت بوو چونکە توانای جەستەییان وەکو پێویست نەبوو.
لە گێمی یەکەمی زیادکراودا جارێکی دیکەش ئەڵمانەکان کۆنتڕۆڵی تۆپ و ناوەڕاستی یاریگایان کرد بوو و بە شێوەیەکی چڕوپڕ دەگەیشتنە نزیك گۆڵی ئەرجەنتینییەکان بەڵام لە تۆمارکردنی گۆڵ شکستیان دەهێنا، گێمی یەکەمی زیادکراویش بە ئەنجامی یەکسانبوونی سەلبی (0-0) کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمی زیادکراودا هەمان سیناریۆ بینرایەوە، ئەڵمانەکان بە پلانی هێڕشبردن و کۆنتڕۆڵی تۆپ و یاریگا، ئەرجەنتینییەکانیش بە پلانی بەرگری و پشتبەستن بە هێڕشی هەڵگەڕاوە، لە کاتێکیشدا یارییەکە بەرەو کۆتایی دەچوو، لەناکاو یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی مانشافت “ماریۆ گۆتزە” لە خولەکی (113) گورزێکی گورچکبڕی لە میسی و هاوڕێکانی وەشاند و گۆڵی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی جامی جیهانی بۆ ئەڵمانیا تۆمارکرد، یارییەکەش بە ئەنجامی (1-0) بە بردنەوەی ئەڵمانیا کۆتاییهات.
شایەنی باسە دوو کاتژمێر پێش ئەنجامدانی یارییەکە، ڤیستیڤاڵێکی تایبەت ڕێکخرا، تێیدا چەندین لایەنی جوان و سەرنجڕاکێشی هەمەڕەنگ پێشکەشکران.

إرسال تعليق