Ads (728x90)

باڤارییەکان “لیڤاندۆڤسکی” بە میدیاکان دەناسێنن
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بە شێوەیەکی ڕەسمی، تەواوکردن و واژۆکردنی گرێبەستی یاریزانی هێڕشبەر “ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی” ئەستێرەی پێشووی ڕکابەرەکەی یانەی برۆسیا دۆرتمۆندیان ڕایگەیاند.

بە پێی گرێبەستەکە، یاریزانی ئاستبەرز “ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی” لە دەستپێکی وەرزی نوێوە و بۆ ماوەی پێنج وەرز تاوەکو ساڵی 2019 یاری بۆ یانە ئەڵمانییەکە دەکات.

ڕۆژنامەی “دێر شبیگل” ی ئەڵمانی باسی ئەوەیکردووە، کە گرێبەستی “ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی” لە ماوەی پێنج وەرزی داهاتوو، بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانە ئەڵمانییەکە دەکەوێت، بەو پێیەی مووچەی ساڵانەی ناوبراو بە 11 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، بێجگە لە قازانج و دەستکەوتی دیکە.

لای خۆیەوە “ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی” هیوای خواست چوونی بۆ ڕیزەکانی یانە باڤارییەکە یارمەتیدەر بێت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خۆی وەکو یاریزان و بەدەستهێنانی نازناوەکان، ئەو هەنگاونانەشی لەو کاتەدا بە گونجاو وەسفکرد.

“ماتیاس سامەر” ی بەڕێوبەری تۆپی پێی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیش ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە سەرکەوتنی هەوڵەکانمان بۆ گواستنەوەی “ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی”، ئەو هەموو ئەو سیفەتانەی تێدایە کە پێویستە هەر یاریزانێکی تۆپی پێ تێیدا بێت، ئەو لە هەمان ئەو مادەیە دروستکراوە کە پاڵەوانانی لێ دروست دەکرێن.

شایەنی باسە “ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی” درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت لە ڕیزی یانە ئەڵمانییەکە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە ناوبراو دەبێتە هێڕشبەری سەرەکی لە پێکهاتەی سەرەکی ڕاهێنەری یانەکە “پیپ گواردیۆلا”.

إرسال تعليق