لە سێیەم ڕۆژی یارییەکانی قۆناغی شانزەی جامی جیهانی لە بەڕازیل، کاتژمێر 11 ی دوێنێ شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و جەزائیر بەیەکگەیشتن.
یاریزانانی هەڵبژاردەی جەزائیر بە نیازی تۆڵەکردنەوە لە پیلانگێڕییەکەی مۆندیالی ئیسپانیا لە ساڵی 1982 ڕووبەڕووی ئەڵمانەکان بوونەوە، هەر بۆیەش ئاستێکی زۆر بەرزیان پێشکەشکرد و ئاستەنگی زۆریان بۆ مانشافتەکان دروستکرد، تەنانەت لە گێمی یەکەمدا ئاستبەرزتر و باشتر بوون و چەندین جار مەترسیان خستە سەر گۆڵی ئەڵمانەکان.
لە گێمی دووەمیشدا جەزائیرییەکان بە هەمان ئاستی گێمی یەکەم یارییان کرد، هاوکات یاریزانانی ئەڵمانیاش گۆڕانکاریان لە ئاست و تەرکیزدا پیشاندا، بەڵام وێڕای هەوڵ و کۆششی هەردوولا، بەڵام یارییەکە بە یەکسانبوونی سەلبی (0-0) کۆتاییهات و ناوبژیوان بڕیاریدا دوو گێمی زیادکراو درێژە بە ڕکابەرییەکان بدەن.
بەڵام دوای تەنها دوو خولەك لە دەستپێکردنی گێمی زیادکراوی یەکەم و لە خولەکی (92) ی یارییەکەدا، ئەڵمانییەکان بە گۆڵێکی جوانی “ئەندریە شورلە” پێشکەوتن و بەربەستەکانی بەردەمیان تێکشکاند، ئەو گۆڵە کاریگەری لەسەر دەروونی جەزائیرییەکان دروستکرد و ڕووبەری یاریگاشی بە ڕووی یاریزانانی مانشافت کردەوە، ئەوە بوو جارێکی دیکە ئەڵمانییەکان لە گێمی زیادکراوی دووەم و لە خولەکی (119) لە ڕێی یاریزان “مەسعود ئۆزێل” بوونە خاوەنی گۆڵی دووەم و دڵنیایی، لە دوا خولەکی یارییەکەش و لە خولەکی (120) جەزائیرییەکان گۆڵی یەکەمی خۆیان لە ڕێی یاریزان “عبدالمٶمن گابۆ” تۆمارکرد، یارییەکەش بە بردنەوەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ کۆتاییهات.
بەو سەرکەوتنە ئەڵمانەکان بوونە شەشەم هەڵبژاردەی قۆناغی 8 و لە بەهێزترین و گرنگترین یارییەکانی ئەو مۆندیالە لە قۆناغی 8 ڕووبەرووی فەڕەنسییەکان دەبنەوە، جەزائیرییەکانیش بە سەربەرزانەوە ماڵئاواییان لە مۆندیال کرد.

إرسال تعليق