Ads (728x90)

ڤیدیۆیەك ڕۆژانە ملیۆنێك بینەری هەیە
گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەسەر “یوتیوب” بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژانە ملیۆنێك بینەری هەیە.

تێیدا ئەو کێشەیە دەبینرێت کە باوکە گەنجەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە و دەبێتە هۆکاری دروستبوونی کەلێنێك لە پەیوەندیان لەگەڵ منداڵەکانیان، هەروەها تێیدا چارەسەری کێشەکە خراوەتەڕوو.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا منداڵێکی شیرەخۆر دەردەکەوێت کە زۆر بە توندی دەگریێت، لە کاتێکدا باوکی هەوڵدەدا ژیری بکاتەوە لە گریانەکە، بەبێ ئەوەی لەو ساتەدا کەسێك لەلای بێت.

بۆیە دەستبەجێ باوکەکە پەنا دەباتە بەر ئاسانترین هۆکار، پەیوەندی بە هاوسەرەکەیەوە دەکات، ئەویش وەڵامی دەداتەوە کە منداڵەکە برسییەتی، ئەوەش ئەرکی باوکەکە زەحمەتتر دەکات.

لە هەوڵێکدا بۆ دەرچوون لەو هەڵوێستە، هاوسەرەکەش دێتە پاڵ باوکەکە و پێشنیاری بۆ دەکات وێنە جووڵاوەکانی بۆ بخاتە سەر شاشەی مۆبایل، هاوسەرەکەشی وا دەکات و پیشانی منداڵەکەی دەدات، بەڵام ئەوەش ژیری ناکاتەوە!.

لێرەدا دایکەکە لە ڕێگەی ئینتەرنێت یاری لەگەڵ منداڵەکەی دەکات، بەڵام ئەوەشیان سوودی نابێت!.

لەناکاو پیاوەکە و ئەوانەشی گرتە ڤیدیۆیەکە دەبینن وەکو بڵێی تازە هەستیکرد کە باوکی منداڵەکەیە، بۆیە مۆبایلەکەی دەخاتە ئەولا و منداڵەکەی لە باوەش دەگرێت، بەوەش منداڵەکە هێور دەبێتەوە و دەردەکەوێت کە برسی نەبووە و تووشی هیچ شتێکی بێزارکەر نەبووە، باوکەکەش و ئەوانەشی ئەو ڤیدیۆیە دەبینن تێدەگەن کە منداڵەکە پێویستی بە سۆزێکی باوکانەی ڕاستەقینەیە.

إرسال تعليق