Ads (728x90)

مۆندیالی “ئەنخێل دیماریا” تەواو بوو
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە جیهانییەکان دووپات لەوە دەکەنەوە، کە “ئەنخێل دیماریا” ئەستێرەی ئاستبەرزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بەهۆی پێکانەکەیەوە ناتوانێت بۆ یارییەکانی داهاتووی مۆندیال بگەڕێتەوە یاریگاکان.

“ئەنخێل دیماریا” لە خولەکی (33) لە یاری هەڵبژاردەکەی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلجیکا لە قۆناغی 8 دا، دووچاری پێکان بوو و گواسترایەوە بۆ دەرەوەی یاریگا.

تۆڕی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی ئەرجەنتینیش “فۆکس سپۆرت” لە ڕاپۆرتێکیدا باسی ئەوەیکردووە، کە “ئەنخێل دیماریا” لەسەر ئاستی ڕانیدا تووشی پێکان هاتووە، بۆیەش بەر لە کۆتاییهاتنی مۆندیالی بەڕازیل لە 13 ی ئەو مانگە، ناتوانێت ئامادە بێت بۆ یاریکردن و مۆندیالی ئەویش چەشنی یاریزانی بەڕازیلی “نیمار دا سیلڤا” تەواو بوو.

شایەنی ئاماژە بۆ کردنە کە “ئەنخێل دیماریا” بە یەکێك لە دیارترین یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەژمێردرێت، بە گۆڵەکەشی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی سویسرا، هۆکاری سەرەکی گەیشتنی تانگۆ بوو بە قۆناغی 8 ی مۆندیال، هەر بۆیەش دوورکەوتنەوەی دەبێتە بۆشاییەکی گەورە لە پلانی ڕاهێنەر و یاریزانانی تانگۆ، بە تایبەت لە یارە چارەنووسسازەکەیان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە چوارگۆشەی زێڕین.

إرسال تعليق