Ads (728x90)

ڕێکەوتێکی سەرسوڕهێنەر لە ساڵی 2014 هەیە
زۆرجار ڕێکەوتە سەرسوڕهێنەرەکان لە مێژووی مانگ و ساڵەکاندا دەبینین، کە مێژووی ڕۆژ و مانگەکانی ساڵی پێشوو دووبارە دەبنەوە، یان لە مانگێکدا 5 هەفتە دەبینین لەبری 4 هەفتە، لە ڕۆژژمێری کۆچیشدا لە ساڵانی ڕابردوو سەرنجمان لەوە داوە کە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە یەك ساڵدا دووجار هاتووە (لە مانگی 12 و مانگی 1 لە هەمان ساڵ).

لە ڕێکەوتە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕۆژانی ساڵی 2014 شدا ئەوەیە، کە لێکچوونێك لە نێوان هەردوو ساڵی 1997 و 2014 دا هەیە، بەوەی مێژووی هاوشێوە لە هەمان ڕۆژ لە مانگەکانی “نیسان و حوزەیران و ئاب و تشرینی یەکەم و کانوونی یەکەم” هەیە بە درێژایی ساڵ، مێژووی ڕۆژەکانیش بە گونجاوی لەگەڵ ڕیزبەندی هەموو مانگەکانی ساڵی زایینی هاتووە لە یەك ڕۆژدا، کە ئەویش ڕۆژی هەینییە، بەمشێوەیەی خوارەوە:

4/ 4/ 2014 هەینی

6/ 6/ 2014 هەینی

8/ 8/ 2014 هەینی

10/ 10/ 2014 هەینی

12/ 12/ 2014 هەینی

ئەوەش ئەو ڕۆژژمێرەیە کە لە ساڵەکانی 1997 و 2014 کۆدەکاتەوە.

إرسال تعليق