Ads (728x90)

داهێنەری مۆبایل بناسن
مۆبایل بە گەورەترین داهێنانەکان لە سەردەمی نوێماندا دادەنرێت، چاکەی ئەو داهێنانەش دەگەڕێتەوە بۆ زانای ئەمریکی بە ڕەچەلەك ئۆکرانی “مارتن کۆپەر”.

کاتێك بە هەوڵ و تواناکانی ئەو، لەو کاتەی وەکو ئەندازیار لە کۆمپانیای “مۆتۆرۆلا” کاری دەکرد، لەسەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو مۆبایل ڕووناکی بینی.

جێبەجێکردنی بیرۆکەی داهێنەری مۆبایل لەلایەن “مارتن کۆپەر” ەوە، 90 ڕۆژی خایاند، دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەریی کۆمپانیای “مۆتۆرۆلا” لە بەرواری 3/4/1973، داهێنانەکەی پێشکەشکرد، کاتێك لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەگەرییەکەدا یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ یەکێك لە گەورەترین ڕکابەرەکانی لە بازاڕ، لەو کاتدا، ئەنجامدا.

کێشی مۆبایلەکە یەك کیلۆگرام بوو، درێژییەکەشی 30 سانتیمەتر بوو، لە ساڵی 1983 خرایە بازاڕەکانەوە و نرخەکەشی لەو کاتدا 4 هەزار دۆلار بوو.

سەبارەت بە یەکەمین پەیوەندی تەلەفۆنی کە ئەنجامیداوە، پرسیار لە “مارتن کۆپەر” کرا، ئەو لە وەڵامدا وتی: بەڵێ، من لە شەقامەکانی “نیویۆرك” بووم، کاتێك ژمارە دوای ژمارە مۆبایلەکەم دادەگرت، خەڵك بە سەرسوڕمانەوە تەماشایان دەکردم، چونکە خەڵك لەسەر ئەوە ڕانەهاتبوون لە ڕۆیشتن بە ڕێگەدا پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن.

ئەو سەبارەت بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، “مارتن کۆپەر” دەڵێت: قسەم لەگەڵ گەورەترین ڕکابەرەکەمان “بەڕێز جۆی” ئەنجامدا و پێموت: “من بە مۆبایلی ڕاستەقینە قسەت لەگەڵ دەکەم”، من هەستمکرد ددانەکانی لە یەکتر دەدا، بەڵام زۆر ڕێزی لێگرتم و کەمێك قسەمان کرد.

إرسال تعليق