Ads (728x90)

تیشکی مۆبایل مەترسییە بۆ سەر مێشك
سەرەڕای لایەنە گرنگ و باشەکانی هۆکارەکانی پەیوەندیکردن لە ژیانی ڕۆژانەماندا، بەڵام لایەنی خراپ و مەترسیشیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

شارەزایانیش تیشکی مۆبایل و هۆکارەکانی تری ناوماڵ بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر مێشكی مرۆڤ و تەندروستییە دەروونییەکەی دادەنێن.

توێژەرە جیهانییەکان، لەناویاندا توێژەری ئەڵمانی “هینریك مۆریستن” و هاوڕێکانی لە زانکۆی “ئۆڵدنبۆرگ” گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی، کە تیشکی مۆبایل و هۆکارەکانی تری پەیوەندیکردن، کاریگەریان لەسەر تەندروستی دەروونیی مرۆڤ هەیە، هەروەها هۆکارێکیشن بۆ دەرکەوتنی حاڵەتەکانی ترس لەلای خەڵکی ئاسایی و بەهێزبوونیان لەلای ئەو کەسانەی تووشی ترس بوون.

پسپۆڕان گەیشتوونەتە ئەو بەرەنجامەش، کە ئامرازەکانی پەیوەندیکردن، کە مرۆڤ لەگەڵ خۆیان هەڵیاندەگرێت، یان ئەوانەی لە دەوروبەری ئەودا هەن، کاریگەری نێگەتیڤیان لەسەر تەندروستییە جەستەیی و دەروونییەکەی هەیە.

هەر چەند حکومەتەکان تیشکە گەورەکان بە سەرچاوەی سەرەکی دادەنێن بۆ دروستکردنی کاریگەری سەلبی لەسەر تەندروستی مرۆڤ، بەڵام توێژەری ئەڵمانی “هینریك مۆریستن” و هاوڕێکانی لە زانکۆی “ئۆڵدنبۆرگ”، لە میانی لێکۆڵینەوەکانیان ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە، کە تیشکە لاوازەکان، ئەوانەی لە ئامێرەکانی ناوماڵ دەردەچن وەکو ڕادیۆ و ئەو تیشکانەی مەوداکەیان دەگاتە لەرەی “فریکوێنسی” 5 میگا هێرتز، پێدەچێت توانای ئاراستەکردنی باڵندە کۆچبەرەکان پەکبخات و وایان لێدەکات ڕێگاکانیان بزر بکەن کە ئارەزووی گرتنەبەریان دەکەن بۆ گەیشتن بە شوێنەکانی کۆچکردن.

توێژەرە ئەڵمانەکان ئەو دەرهاوێشتە تازانە بە بەڵگەی پێویست دەزانن لەسەر مەترسی تیشکەکانی مۆبایل و ئامێرەکانی دیکە لەسەر تەندروستی مرۆڤ، کە تواناکانی مێشکی مرۆڤ ڕووبەڕووی بژاردە هەڵەکان دەکاتەوە، بە تایبەت لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و وەرگرتنی بڕیار لە ژێر فشاری کاتدا.

إرسال تعليق