Ads (728x90)

نهێنییەکی گەورە لە ژیانی وەرزشی بێلێ
ئەو کاتەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل لە ساڵی 1950 لە یاری کۆتایی مۆندیالدا لەسەر خاکی خۆیدا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆروگوای دەدۆڕێنێت، تەمەنی ئەفسانەی تۆپی پێی جیهانیش “بێلێ” 10 ساڵ بوو، لەو ساتەوەختە ناخۆشەدا “بێلێ” دەبینێت باوکی دەگریێت بەهۆی دۆڕانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

بۆیە “بێلێ” دەچێتە لای باوکی و داوای لێدەکات وازبێنێت لە گریان، بەڵێنیشی پێدەدات ئەگەر گەورە بوو، جارێك جامی جیهانی بۆ بەدەستبێنێت.

بەڵام کاتێك “بێلێ” گەورە دەبێت و دەبێتە ئەفسانەیەکی کەموێنەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل و جیهان، لەبری یەكجار، سێ جار لەسەر یەك جامی جیهانی بۆ باوکی بەدەستدێنێت، بەوەش “بێلێ” وەفاداری خۆی بۆ بەڵێنەکەی دووپاتکردەوە کە بە باوکی دابوو.

إرسال تعليق