Ads (728x90)

گوڵە دەستکردەکان، دەستکردی کێ بوون؟
گوڵە دەستکردەکان بەو گوڵانە دەڵێن کە لە مادە پلاستیکییەکان و چەند مادەیەکی دیکە دروستدەکرێن، بە هەوڵێکیش دادەنرێت بۆ لاساییکردنەوەی گوڵە سروشتییەکان، ئامانجیش لێی دانانیانە لە شوێنە جوانەکان وەکو دیکۆرێکی ڕازاوە.

کتێبە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەدەن، کە میسرییە کۆنەکان یەکەم کەس بوون بیریان لە گوڵە دەستکردەکان کردەوە، کاتێك هەڵسان بە دروستکردنی چەپکە گوڵ لە تابلۆی باریکی زۆر ورد کە لە قۆچی گیانداران دروستدەکران و بە ڕەنگە جیاوازەکان بۆیە دەکران.

پاشان میسرییە کۆنەکان مادەی نوێیان لە نموونەی مز و زیو لە دروستکردنی ئەو گوڵانەدا بەکارهێنا، دواتر ڕۆمانەکان بیرۆکەکەیان وەرگرت، بەڵام ئەوان مۆمیان لە گوڵە دەستکردەکانیان بەکارهێنا.

إرسال تعليق