Ads (728x90)

موسڵمانبوونی خۆم لەلا گرنگترە لەوەی یاریزانێکی تۆپی پێم
“دیمبا با” یاریزانی تۆپی پێی هەڵبژاردەی سەنیگال و یانەی چێلسی ئینگلیزی، هەڵدەستێت بە ڕەوانەکردنی پارەی پێویست بۆ بنیاتنانی مزگەوتێك لە شارەکەی خۆی لە وڵاتی سەنیگال.

ئەو لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی “ئەندیپێندنت” وتی: «موسڵمانبوونی خۆم لا گرنگترە لەوەی یاریزانێکی تۆپی پێم».

“دیمبا با” ئەوەشی وتووە: موسڵمانی چاك پێویستە مرۆڤێکی چاك بێت، منیش هەوڵ دەدەم کەسێکی باش بم.

“دیمبا با” لە ڕیزەکانی یانەی چێلسی ئینگلیزی یاری دەکات، لەو وەرزەشدا لە چەندین یاری چارەنووسسازدا فریای تیپەکەی کەوتووە و گۆڵی دڵنیایی بۆ تۆمار کردووە، “با” بەوەش ناسراوە کە دوای تۆمارکردنی هەر گۆڵێك سوجدە دەبات، هەروەکو لێی زانراوە کە لە بنەماڵەیەکی دیندار و پابەند بە یاساکانی ئیسلام پەروەردە بووە.

ڕۆژنامەکانی سەنیگال هەواڵی زۆریان لەسەر بەشداریکردنی “دیمبا با” لە پارەدارکردنی پرۆژەی بنیاتنانی مزگەوتێکی تازە بڵاوکردۆتەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوو بکرێتەوە.

بۆ زانین، وڵاتی سەنیگال دەکەوێتە کیشوەری ئەفریقیا و ئیسلام ئایینی ڕەسمی وڵاتەکەیە، کە ڕێژەی موسڵمانان تێیدا دەگاتە 90%.

إرسال تعليق