Ads (728x90)

زۆر گرنگ.. نهێنی درەوشانەوەی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”
لە موفاجەئەیەکی گەورەدا، نهێنی سەرکەوتنی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی شاهانە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” و درەوشانەوەی لەناو یاریگاکاندا ئاشکرا کرا.

“لویس میگێل پێرێرا” لە پەرتووکەکەیدا بەناوی “CR7 نهێنییەکانی ئامرازێك” دووپات لەوە دەکاتەوە، کە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” ئێسکێکی زیادەی لە پاژنەی پێیدا هەیە، ئەوەش حاڵەتێکی زۆر دەگمەنە و تەنها لە 10% ی مرۆڤەکاندا هەیە.

پەرتووکەکە دووپاتی لەوە کردۆتەوە، کە ئەو دۆزینەوەیە لە ساڵی 2009 ئاشکرا بوو، ئەو کاتەی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لە یاری یانەی ڕیال مەدرید لە بەرامبەر یانەی مارسیلیای فەڕەنسی لە چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان هات، دوای ئەنجامدانی پشکنین و تیشك بۆی، دەرکەوت کە ئێسکێکی زیادە لە پاژنەی پێیدا هەیە.

إرسال تعليق