Ads (728x90)

سەرکەوتن لە ئەزموونی گەورەترین شکستخواردوودا
“هێنری فۆرد”، بزنسمانی بەناوبانگی ئەمریکی، کە تا ئەوپەڕی سەرکەوتوو بووە لە وێستگەکانی ژیانییدا، هاوکات خاوەنی نیشانەی بازرگانی “فۆرد” ە بۆ ئۆتۆمبێل، ئەزمووندیدە و پسپۆڕێکی لێهاتوو بووە لە بواری کارکردنی خۆیدا، کە وایکردووە مرۆڤ لە هەموو ڕووێکی ژیان سوود لە ئەزموونی گەورەی ئەو ببینێت و بە وردی لەسەر واتای وتە بە نرخەکانی بوەستێت، بە تایبەت کە ئامۆژگارییەکانی یەکانگیرن لەگەڵ ئامۆژگارییەکانی قوڕئانی پیرۆز و فەرموودە و دژێتی لە نێوانیاندا نییە.

وەکو “هێنری فۆرد” خۆی دەگێڕێتەوە، پێش ئەوەی لە کۆتایی کۆششەکانییدا سەرکەوتنێکی گەورەی سەرسوڕهێنەر بەدەستبێنێت، چەندین جار ئیفلاسی کردووە و بە دەستبەتاڵی ماوەتەوە.

مەبەستمان لێرەدا ئەوەیە، کە بۆ زامنکردنی سەرکەوتن لە هەر ڕووێکی ژیانماندا، “هێنری فۆرد” مامۆستایەکی خاوەن ئەزموون و شارەزاییە، کە سێ ئامۆژگاری زێڕینمان پێشکەش دەکات، کە بریتین لە:

  • کارێك کە تەنها قازانجی مادی تێدا بێت، کارێکی لاوازە.
  • نهێنی سەرکەوتن لەوەدایە، کە لە بۆچوونی ئەوەکەی دیکە (بەرامبەرەکەت) تێبگەی.
  • کۆسپ و تەگەرەکان ئەو شتە شاراوانەن، کە لەو کاتەدا دەیانبینی، کاتێك چاوت لەسەر ئامانجەکەت لاببەیت.

بەو هیوایەی سەرکەوتن ببێتە بەشی هەموو لایەکمان، بە تایبەت لەو بەشەی پەیوەندیدارە بە لایەنە ئاینییەکان، چونکە شکستی دونیایی بەسەر دەچێت، بەڵام قەرەبووکردنەوەی شکستی لایەنی ئایینی ئەستەمە.

إرسال تعليق