Ads (728x90)

میسی گرەوەکە لە ڕۆنالدۆ دەباتەوە
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەستێرەی ئاستبەرز “لیۆنێل میسی” گەیشتۆتە ڕێککەوتن لە پێناو واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ، کە ناوبراو دەکاتە خاوەن بەرزترین مووچە لەسەر ئاستی جیهان.

بلۆگرانا ئاماژەی بەوە کردووە، کە گرێبەستە تازەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر باسبکەن.

دەستگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسپانیاش باسی ئەوەیان کردووە، کە بە گوێرەی ڕێککەوتنە تازەکە، “لیۆنێل میسی” پێش “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” ی ئەستێرەی یانای شاهانە دەکەوێت لە لیستی یاریزانانی خاوەن بەرزترین مووچە، چونکە بە پێی گرێبەستی هاوینی ڕابردوو، کە ئەوەی دوایی لەگەڵ قەڵای شاهانەدا ئیمزای کرد، ساڵانە خاوەن بەرزترین مووچەیە بە بڕی 17 ملیۆن یۆرۆ.

لە کاتێکدا “لیۆنێل میسی” بە پێی گرێبەستی ئێستای، ساڵانە بڕی 16 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەڵام بە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی، بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەوەش گرەوەکە لە کریستیانۆ دەباتەوە و دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچە لەسەر ئاستی جیهان.

إرسال تعليق