Ads (728x90)

لویس سوارێز، گۆڵکار و باشترین یاریزانی پرێمەرلیگە
دوای کۆتاییهاتنی ڕکابەرییەکانی ئەو وەرزەی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ”، کە تێیدا یانەی مانچستەر سیتی نازناوەکەی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان، بەڵام گۆڵکار و باشترین یاریزانی “پرێمەرلیگ” لە بەشی ئەوان نەبوو، بەڵکو “لویس سوارێز” یاریزانی ئاستبەرزی یانەی لیڤەرپول توانی بە توانا سەرسوڕهێنەرەکانی ئەو دوو نازناوە بەدەستبێنێت.

“لویس سوارێز” لەو وەرزەی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” بە تۆمارکردنی 31 گۆڵ، سەرلیستی گۆڵکارانی گرت و بووە پێشەنگی گۆڵکاران، بێجگە لەوەش، “لویس سوارێز” بە شایەتی هەموو لایەك، ئاستێکی ئێکجار گەورەی پێشکەشکردووە، هەر بۆیەش بە شایستەیی هەردوو نازناوە تاکەکەسییەکەی بۆ خۆی بردەوە و ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە مێژووی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” نەخشاند.

ئەو ئاستبەرزییە گەورەیەی “لویس سوارێز”، چاوی گەورە یانەکانی ئەوروپای خستە سەر تواناکانی بە تایبەت هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە، کە بە گوێرەی دوا ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە وەرزشییەکان، هەردوو ڕکابەرە سەرسەختەکەی ئیسپانیا ململانێیەکی توندیان بۆ پەلکێشکردنی بۆ ڕیزی یانەکانیان دەستپێکردووە و هەردوولا ئامادەییان دەربڕیووە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بدەنە ئیدارەی یانەی ڕیدز.

إرسال تعليق