دوێنێ شەو لە دووەم یاری گەڕانەوە لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا « چامپیۆنزلیگ»، لەسەر یاریگای « ستامفۆردج» لە لەندەن، هەردوو یانەی چێلسی ئینگلیزی و ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بەیەكگەیشتن.
لە یاری چووندا هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسانبوون، بۆیە هەردوو یانە لە هەوڵی بردنەوە بوون، سەرەتا و لە گێمی یەکەمدا، یانە ئینگلیزییەكە بە گۆڵێك پێشكەوت، بەڵام زۆری نەبرد كوڕانی «دییگۆ سیمیۆنی» ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوە و گێمی یەكەمیش بەو ئەنجامە كۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە تەواوی كۆنتڕۆڵی یاریگایان كرد، ئەوەش دەرفەتی سەركەوتنی بۆ ڕەخساندن و توانیان بە دوو گۆڵی دیكە، كەتیبەكەی «خۆزێ مۆرینیۆ» تێكبشكێنن و هاندەر و هەوادارنیان تووشی شۆك و بێئومێدی بكەن، ئەنجامی یارییەكەش لە بەرژەوەندی مەدریدییەكان كۆتاییهات و بردنەوەیان بە ئەنجامی (3-1) مسۆگەر كرد و بلیتی گەیشتنیان بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەدەستهێنا.
بەوەش یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ، کە بڕیار وایە لە (24/5/2014) لەسەر یاریگای «سپۆرتینگ لشبۆنە» لە شاری «دالۆش» لە پورتوگال بەڕێوەبچێت، دوو یانەی ئیسپانی ڕووبەڕووی یەكتری دەكاتەوە، چونكە هەردوو جەمسەرەكەی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دژ بەیەك دەجەنگن لە پێناو دەستەبەركردنی گرانبەهاترین نازناوی تۆپی پێی ئەوروپی.

إرسال تعليق