Ads (728x90)

خانمەپیرەکە دەبێتەوە گەنج
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەسەر یاریگای “ئۆلمپیکۆ” لە ڕۆمای پایتەخت، ئاهەنگێڕانی خۆی بە بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ” دەستپێکرد، پاش ئەوەی لە گەڕی 37 و پێش کۆتایی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر گورگەکانی ڕۆما بەدەستهێنا.

ئەنجامی یارییەکە کاریگەری نەبوو لەسەر گۆڕینی ڕیزبەندی خولەکە، چونکە یۆڤانتۆس پێگەی خۆی لە پێشەنگی “کاڵچیۆ” بەهێزتر کرد و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 99 خاڵ و نزیکبووەوە لە شکاندنی بەربەستی 100 خاڵ، دوای ئەوەی لە گەڕی ڕابردوو نازناوەکەی مسۆگەر کرد، کۆی خاڵەکانی یانەی ڕۆما کە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەدایە وەکو خۆی 85 خاڵ مایەوە، بەوەش هەردوو یانەکە گەیشتنیان بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە وەرزی داهاتوو مسۆگەر کرد.

شایەنی باسە ئەوە بۆ سێیەم وەرزی لەسەر یەکە یانەی یۆڤانتۆس نازناوی خولی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ” بەدەستدەهێنێت، هەروەکو خاوەن ژمارەی پێوانەییە لە بەدەستهێنانی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ” بە نازناو.

إرسال تعليق