Ads (728x90)

گوڵەگەنمی پڕ .. گوڵەگەنمی پووچ
پێویستییەکی زۆر گەورەو لەپێشینەی سەرشانی هەموومانە، کە منداڵەکانمان لە تەمەنێکی زووەوە فێری وانەکانی خۆبەکەمزانین و خاکگەرایی بکەین و ئەو سیفەتە بەرزە لە ناخیاندا بچێنین، بۆ ئەوەی لە هەموو گیانیاندا چەکەرە بکات و ببێتە هاندەر و فاکتەرێکی ڕۆحی زۆر بەهێز لەسەر ڕێگەی سەرفرازبوونی دین و دونیایان.

لە بەرامبەریشدا دەبێت قێزەونی سیفەتی لووتبەرزیی و خۆبەگەورەزانینیان بۆ ڕوونبکەینەوە و بە نەشیاو و نامۆ بە ڕۆحییەتی مرۆڤبوون و موسڵمانبوون پێیان بناسێنین، بۆ ئەوەی هەر لە دەستپێکەوە لەسەر ئەوە ڕایانبهێنین، کە نەفرەت لە هەموو ئەوانە بکەن، کە هەڵگری ئەو ڤایرۆسە کوشندەیەن لەناو کۆمەڵگەدا.

ئەگەریش خەمخۆری و پەرۆشیمان هێندە لەڕادەبەدەر بێت، کە هەمیشە ئایندەیەکی قەشەنگیان لە خەیاڵداندا بۆ وێنا بکەین، دەبێت بۆ هەڵسان بە بەجێهێنانی ئەو ئەرکە لەپێشینەیەی ژیانمان، نموونەیان بە گوڵەگەنم بۆ بێنینەوە، چونکە گوڵەگەنمی پووچ و بەتاڵ، سەری لەناو کێڵگەدا بەرز دەکاتەوە!، لە کاتێکدا گوڵەگەنمی پڕ سەری خۆی نەوی دەکات!.

پوختەی مەبەست.. ئەوەی من مەبەستمە لەو نموونە هێنانەوەیەمدا بیڵێم ئەوەیە، کە تەنها مرۆڤە گەورەکان خۆبەکەمزان و خاکگەران، هەروەکو چۆن تەنها مرۆڤە بچووك و بێنرخەکان لووتبەرز و خۆبەگەورەزانن.

لە بابەتەکانی بەڕێوبەری ماڵپەڕ

إرسال تعليق