Ads (728x90)

ڕقاویترین وڵاتی ئەوروپی لە بەرامبەر ئیسلام
لە لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی“بیۆ” ی ئەمریکی، ئیتاڵییەکان سەرلیستی ڕقاویترین وڵاتە ئەوروپییەکانی گرتووە لە بەرامبەر ئیسلام، لەو دەمەدا کە فەڕەنسییەکان لە هەموو گەلانی جیهان زیاتر ڕازین لە موسڵمانان.

لێکۆڵینەوەکە حەوت وڵاتی ئەوروپی گرتەوە کە ڕەوەندی موسڵمانانانی تێدا دەژین، کە بریتین لە ئیتاڵیا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و پۆڵەندا، لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە نزیکەی نیوەی ئیتاڵی و یۆنانی و پۆڵەندییەکان، بۆچوونی خراپیان هەیە لە بەرامبەر ئەو موسڵمانانەی لە وڵاتەکانیان دەژین.

لەسەر ئاستی یەك وڵاتیشدا، ئەڵمانەکان بۆچوونیان جیاوازە لە بەرامبەر موسڵمانان، بەوەی 47% لەوانەی سەر بە پارتی ڕاستڕەوی ئەڵمانین، تێڕوانینی گوماناوییان هەیە، لە کاتێکدا تەنها 20% ی چەپڕەوەکان بە خراپ بۆ موسڵمانان دەڕوانن.

بەڵام ئەوانەی نیگەرانن لە موسڵمانان، لەوانەی لە ڕیزەکانی پارتی ڕاستڕەوی ئیتاڵین، ڕێژەکەیان دەگاتە 72%، لە کاتێکدا ڕێژەکە لە ڕیزەکانی پارتی چەپڕەوی ئیتاڵی 50% یە.

هەر بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە، لێبوردەترین لایەن لە بەرامبەر موسڵمانان، پارتی چەپڕەوی فەڕەنسییە، ئەوە لێکۆڵینەوەیەش دەریدەخات کە چەپڕەوەکانی ئەوروپا لە موسڵمانان ڕازیترن بە بەراورد بە ڕاستڕەوەکان.

إرسال تعليق