Ads (728x90)

هەڵواسینی پەرلەمنتارێك بە ستوونی کارەباییەوە
دانیشتووانی شارۆچکەی «ماتا گراندی» لە ویلایەتی «دی لاکۆس» ی بەڕازیلی، نیگەران بوون لە بڕیاری دادگا، کە ڕاوێژکارە پەرلەمانتارەکەیانی لە تۆمەتی دزینی ماڵی گشتی ڕزگار کرد، بۆیە بڕیاریاندا بە شێوازی تایبەتی خۆیان تۆڵەیان لێبکەنەوە.

دانیشتووانی شارۆچکەکە هەڵسان بە بەستنەوەی “مارسيانيلۆ داكۆستا” بە پەتی بەهێز لە ستوونێکی کارەبایی، بۆ ئەوەی ببێتە پەند و عیبڕەت بۆ هەموو خەڵك لە سەرتاسەری دونیا.

“جۆزيكليد دۆس ئەنخۆس” کە خاوەنی پەتە بەکارهێنراوەکانی بەستنەوەی ڕاوێژکارە پەرلەمانتارەکەیە، دەڵێت: خەڵك بێزار بووە لەو گەلحۆیی و گەوجاندنە، ئەگەر ئەوان بەردەوام بن لە دزینی سەروەت و سامانی ئێمە، ناچارین پەنا ببەینە بەر ستوونەکانی ڕووناکی بۆ هەڵواسینیان!.

إرسال تعليق