Ads (728x90)

قەڵغانی پرێمەرلیگ بۆ خەزێنەی شینپۆشەکان
کۆتاییەکی دراماتیکی بوو، هاوشێوەی فیلمە سینەماییەکانی ئەمریکا، کە هەردوو یانەی ئینگلیزی “مانچستەر سیتی و لیڤەرپول” لە کۆتایی خولی ئینگلیزی لەوپەڕی ڕکابەریدا بوون، بەڵام لە ئەنجامدا مانچستەر سیتی نازناوەکەی بردەوە و قەڵغانی پرێمەرلیگی خستە سەر خەزێنەی دەستکەوتەکانی، ئەوە لە شەوێکدا لیڤەرپول بۆ گوڵێك گریا کە یاریزانەکانی بۆ گەیشتن بە بۆنکردنی بەسەر چەندین دڕکی تیژدا ڕۆیشتن.

مانچستەر سیتی خاوەنی پێکهاتەیەکی دەوڵەمەند بوو، کە پابەندبوونی گەورەیان بە پلانی هێڕشبردن پیشاندا، هاوکات ڕاهێنەرێکی زۆر لەسەرخۆی هەبوو، ئەوانە هەموویان هۆکار بوون لە کۆتایی ئەو ڕکابەرییە دوورودرێژەی ئەو وەرزی پرێمەرلیگ، ببنە پاڵەوان و قەڵغانەکە بە شایستەیی بەرز بکەنەوە.

ئەو سەرکەوتنە گرنگەی مانچستەر سیتی پاش بردنەوەی بوو لە دوا گەڕی یارییەکانی پرێمەرلیگ لە یانەی وێستهام لەسەر یاریگای “ئیتیحاد” بە ئەنجامی (2-0)، بەوەش یانەکە توانی بە کۆکردنەوەی 86 خاڵ بۆ چوارەم جار لە مێژووی خۆیدا ببێتە پاڵەوان بە جیاوازی تەنها دوو خاڵ لە پێش یانەی لیڤەرپول.

إرسال تعليق