Ads (728x90)

کلتور و دابونەریتە سەیرەکانی گەلان
هەر وڵاتێکی جیهان خاوەن تایبەتمەندیی کلتوری و دابونەریتی تایبەت بە خۆیەتی، کە زۆرجار مرۆڤ بە سەیر و سەمەرە بۆ هەندێکیان دەڕوانێت، لێرەدا ئاماژە بە چەند کلتور و دابونەریتێکی گەلانی دونیا دەکەین، کە تا ڕادەیەك جێگەی سەرسوڕمانییە.

لە وڵاتی چین، قەدەغەیە گەمژەکان بچنە ناو زانکۆوە.

لە ئیرلەندا، خواردنەوەی مەی بە بەر چاوی مانگا قەدەغەیە.

لە وڵاتی سویسرا، ڕاکێشانی مژمژە لە دوای کاتژمێر 10 شەو قەدەغەیە.

لە وڵاتی سەنگافورە، فرۆشتنی ماست قەدەغەیە.

 لە وڵاتی کەنەدا، خاوێنکردنەوەی برین بە بەر چاوی منداڵان قەدەغەیە.

 لە وڵاتی نەمسا، خواردنی ئایس کرێم “مۆتە” لە بەردەم بانکەکاندا قەدەغەیە.

 لە ئیسرائیل، ڕۆیشتن بۆ زیاتر لە 13 هەنگاو لە ڕۆژانی شەممە قەدەغەیە.

 لە ئیسرائیل، هەروەها بەکارهێنانی زوڕنا بۆ ئاو خواردنەوە قەدەغەیە.

 لە وڵاتی باشووری ئەفریقیا، قەدەغەیە لەسەر ڕەشپێستەکان لە دەرەوەی کاتژمێرەکانی دەوام، لە شاری “جۆهانسبێرگ” هاتوچۆ بکەن.

 لە وڵاتی یابان، قەدەغەیە ژنان لە چێشتخانە گشتییەکاندا بەرامبەر پیاوان دابنیشن.

 لە وڵاتی ڕوسیا، خواردنی بەفر لە مانگەکانی 6 و 7 قەدەغەیە.

 لە وڵاتی بۆروندی، هەر کەسێك پێنج منداڵی هەبێت، قەدەغەیە خواردن بداتە پشیلە.

إرسال تعليق