Ads (728x90)

مووچەی مامۆستایان لە جیهان
سەنتەری توێژینەوەکانی خوێندنی باڵا، کە سەر بە زانکۆی «شیکاگۆ»ـی ئەمریکییە، پۆڵێنبەندییەکی بۆ کرێی مانگانەی وانەوتنەوەی مامۆستایان لەسەر ئاستی جیهان ئەنجامداوە، کە تێیدا یابان لە پلەی یەکەم دێت لەسەر ئاستی جیهان، کە مامۆستایانی بەرزترین ڕێژەی مووچەی مانگانە وەردەگرن، کە بریتییە لە (7780) دۆلار، ئەو بڕە پارەیەش دەکاتە زیاتر لە: نۆ ملیۆن و سێ سەد و نەوەد و پێنج هەزار دیناری عێڕاقی.

لە دوای یابانیش، وڵاتی قەتەڕ لە پلەی دووەم دێت لەسەر ئاستی جیهان، کە مۆستایانی مانگانە بڕی (6880) دۆلار وەردەگرن ئەو بڕە پارەیەش دەکاتە زیاتر لە هەشت ملیۆن و سێ سەد هەزار دیناری عێڕاقی، ئینجا لە پلەی سێیەم هەر چوار وڵاتی ئیتاڵیا و باشووری ئەفریقیا و هیند و ئەمریکا دێن، کە مووچەی مانگانەی مامۆستایانی خاوەن پسپۆڕی دوورودرێژ لەو وڵاتانەدا بریتییە لە (6000) دۆلار، ئەو بڕە پارەیەش دەکاتە لە: حەوت ملیۆن و سێ سەد و بیست هەزار دیناری عێڕاقی، لە پلەی چوارەمیشدا وڵاتی کەنەدا دێت کە مووچەی مانگانەی مامۆستایانی بریتییە لە (4900) دۆلار، ئەو بڕە پارەیەش دەکاتە زیاتر: لە پێنج ملیۆن و نۆ سەد و حەفتا و هەشت هەزار دیناری عێڕاقی.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەڕەبیش، وڵاتی قەتەڕ بە پلەی یەکەم دێت، کە مۆستایان مانگانە بڕی (6880) دۆلار وەردەگرن، پاشان وڵاتی کوێت لە پلەی دووەمدا دێت، کە مووچەی مانگانەی مامۆستایانی بریتییە لە (2890) دۆلار، ئیماڕاتیش لە پلەی سێیەمدا دێت بە (2840) دۆلار، پلەی چوارەمیش بۆ سعودیەیە بە (2150) دۆلار، لە دوای ئەویش وڵاتی بەحرەین دێت بە (2064) دۆلار.

هەر لەو پۆڵێنبەندییەدا، کە لەسەر 13 وڵاتی عەڕەبی و جیهانییدا ئامادەکراوە، وڵاتی جەزائیر لە دوا پلەدایە، چونکە مامۆستایانی مانگانە بڕی (345) دۆلار وەردەگرن، بۆ هەرێمی کوردستانیش خوێنەرانی سایتەکەمان دەتوانن ڕێژەی مووچەی مامۆستایان لە سۆنگەی ئەو پۆڵێنبەندییە لەسەر ئاستی جیهان دیاری بکەن.

ئەو بابەتە لە ڕۆژی 13/9/2014 نوێکراوەتەوە.

إرسال تعليق