Ads (728x90)

تۆپوەشێنەکان بوونە پاڵەوانی جامی ئینگلتەڕا
ئێوارەی دوێنێ شەممە، لەسەر یاریگای بەناوبانگ و مێژوویی “وێمبڵی”، هەردوو یانەی ئەرسناڵ و هاڵ سیتی لە یاری کۆتایی و بۆ دیاریکردنی پاڵەوانی جامی یەکێتی ئینگلتەڕا بەیەکگەیشتن.

کاتی یاسایی لە هەردوو گێمی یارییەکە بە یەکسانبوونی هەردوو یانەکە بە ئەنجامی (2-2) کۆتاییهات، پاشان ناوبژیوان بڕیاریدا هەردوو یانەکە لە کاتی زیادکراودا درێژە بە ڕکابەرێتییەکەیان بدەن لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوەکە و بەرزکردنەوەی جامەکە.

لە گێمی دووەمی زیادکراو و لە خولەکی 109 دا، یاریزانی ئاستبەرزی ئەرسناڵ “ئارۆن ڕەمزی” بووە فریادڕەسی یانەکەی و گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی بۆ تۆپوەشێنەکانی لەندەن تۆمارکرد، بە شایستەییش جامەکەیان لەناو کەشێکی ئاهەنگئامێزدا بەرز کردەوە.

بەو دەستکەوتە گرنگەیان، یانەی ئەرسناڵ دوای نۆ ساڵ لە دوورکەوتنەوە، جارێکی دیکە گەڕانەوە سەر سەکۆی خەڵاتکردنەکان، بۆ جاری یانزەیەمینیش جامی یەکێتی ئینگلتەڕایان خستە سەر خەزێنەی دەستکەوتەکانیان.

إرسال تعليق