Ads (728x90)

ڕا و دژەڕا لە وتەیەکی گرنگدا
کاتێك گوێبیستی بۆچوونێکی دژ بە بۆچوونی خۆمان دەبین، باوەڕمان وایە خاوەنی دژەڕا ئێمەی خۆشناوێت و دەیەوێت وای دەربخات خۆی لە ئێمە باشترە، بۆیە ئێمەش گوێچکەکانمان دادەخەین و گوێی لێناگرین.

با خراپترین جۆر لەو باسەمان وەکو گریمانەیەك وەربگرین، دوژمنێك تۆی خۆشناوێت، بۆیە دەستدەکات بە دەرخستنی خەوشەکانی بۆچوونەکەت یان بیرۆکەکەت، بۆیە تۆ دەستپێشخەری بکە و سوودی لێ وەربگرە و لە بەرامبەری بوەستەوە، هەوڵیشبدە قسەکانی شیبکەیەوە، چونکە پێدەچێت هەندێك ڕاستی لە قسەکانیدا هەبن، لەوانەشە دوژمنایەتی و ڕقی ئەو بۆ تۆ، زانیارییەکت پێببەخشێت، کە بێبەرامبەر دەستدەکەوێت.

هەر لە پەیوەند بەو باسەمانەوە، پێشەوای گەورە “عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب” دەفەرمووێت: “أضْرِبْ بعْضَ الرّأْيِ بِبَعْضٍ يَتَوَلَّدْ مِنْهُ الصَّوَابُ”

واتای پوختی ئەو وتەیە: کاتێك گوێگرەکان گوێبیستی بۆچوونەکان دەبن، لەوانەیە یەکێك لە گوێگرەکان ڕستەیەك یان وشەیەك وەربگرێت و ڕایەکی ڕاستی لەسەر دروستبکات، کە ئەوە لە کاتی گفتوگۆ و دیالۆگدا زۆر گرنگە، چونکە بۆچوونەکان هەرچەند نەرێنی بن، لە کۆتاییدا یەكبۆچوونییەکی خاڵی لە نەرێنییەکانی لێ دروست دەکرێت.

بۆیە هەر کاتێك لە خستنەڕووی بۆچوونێکی جیاواز لە بۆچوونەکەی خۆمان، پێویستە لەسەر ئەو حیکمەتە گرنگەی پێشەوای گەورە بوەستین.

إرسال تعليق