Ads (728x90)

ناپۆلی نازناوی جامی ئیتاڵیای بردەوە
لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا، کە دوێنێ شەو لەسەر یاریگای ئۆلمپیکۆ لە ڕۆمای پایتەخت بەڕێوەچوو، هەردوو یانەی ناپۆلی و فیۆرەنتینا بە یەکگەیشتن.

بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە، ئاژاوە و پشێوی لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانەدا دروستبوو و توندوتیژی بەدواداهات، کە بەهۆیەوە کوژراوێك و چەندین برینداری لێکەوتەوە، بەڵام وێڕای ئەوەش یارییەکە ئەنجامدرا.

ئەنجامی یارییەکەش لە بەرژەوەندی یانەی ناپۆلی تەواو بوو و یارییەکەیان بە ئەنجامی (3-1) بردەوە و بۆ پێنجەم جار نازناوەکەیان خستە سەر خەزێنەی دەستکەوتەکانیان

إرسال تعليق