Ads (728x90)

ملیاردێر بوو، بەڵام بەدبەخت بوو
“کریستینا ئۆناسیس” کچێکی زۆر جوان بوو، لە تەمەنی 20 ساڵیدا بوو کە میراتێکی گەورەی لە باوکی ملیاردێری بەناوبانگی یۆنانی “ئۆناسیس” بۆ مایەوە و بوو بە دەوڵەمەندترین کچانی دونیا لەو کاتدا.

ئەو کچە شووی بە پیاوێکی ئەمریکی کرد و تەڵاقدرا، دواتر شووی بە پیاوێکی یۆنانی کرد و تەڵاقدرا، دواتر شووی بە پیاوێکی فەڕەنسی کرد و تەڵاقدرا، دواتر شووی بە پیاوێکی یۆنانی کرد و تەڵاقدرا، دواتر شووی بە پیاوێکی ڕوسی کرد و تەڵاقدرا..!، دوای ئەو ئەزموونە سەیرە، کە لە فرە مێردییەکەی “کریستینا ئۆناسیس” بینرا، ڕۆژنامەنووسێك پرسیاری لێکرد: بۆچی مێردت بەو هەموو پیاوە کرد؟!.

لە وەڵامدا “کریستینا ئۆناسیس” وتی: بە دوای بەختەوەریدا دەگەڕێم..!، ڕۆژنامەنووسەکە پێیوت: تۆ دەوڵەمەندترین کچانی دونیای..!، کەواتە تۆ بەختەوەرترین ئافرەتی لە دونیا؟!، لە وەڵامدا “کریستینا ئۆناسیس” پێیوت: من بەدبەخترین ژنم لە دونیا و هەرگیز چێژی بەختەوەریم نەکردووە!.

پاشان تەرمەکەیان بە کوژراوی لە یەکێك لە شەقامەکانی “شالیە” لە ئەرجەنتین دۆزییەوە، سەروەت و سامان و پارە و پوول سەرچاوەی بەدبەختی ئەو بوو لە ژیاندا.

پوختەی مەبەست.. هەرگیز سەروەت و سامان و پارە و پوول پێوەر و فاکتەری خۆشبەختی نییە، چونکە لە وانەکانی ژیانەوە فێر بووین، کە هەژارەکان ئاسوودەترن و زۆرتر چێژ لە خۆشییەکانی ژیان دەکەن، زۆربەی دەوڵەمەندەکانیش لەناو زەلکاوەکانی نەهامەتی و بەدبەختییدا بێ فریادڕەس نغرۆ دەبن!.

إرسال تعليق