Ads (728x90)

سیستەمی قفڵدراوی کەناڵەکانی “beIN Sport” شکێندرا
لە کاتی گەڕانمان لەناو پێگە ئەلیکتڕۆنییە جیهانییەکاندا، ئەو هەواڵەمان دەستکەوت، بۆیە ڕاستەوخۆ لە سایتی قەڵەم پرێس دایدەبەزێنین بۆ ئەوەی هەوادارانی تۆپی پێ و مۆندیالی بەڕازیلی 2014 دڵخۆشبن و دڵنیابن لە بینینی یارییەکانی مۆندیال.

بە گوێرەی ناوەڕۆکی هەواڵەکە، سیستەمی کۆدکراو و قفڵدراوی هەموو کەناڵەکانی “beIN Sports” لە بەردەم هاککەر و چەتە ئەلیکتڕۆنییەکان هەرەسیهێنا، ئەوەش موژدەمان دەداتێ کە هەموو یارییەکانی مۆندیالی بەڕازیلی 2014 بە بێبەرامبەر و بەبێ خەرجکردنی پارە دەبینین.

هەر لە پەیوەند بەو هەواڵە، بەشی وەرزش لە سایتی قەڵەم پرێس بەدواداچوونێکی وردی بۆ ڕاستییەکە کرد، سەرەنجام بۆمان دەرکەوت کە ڕێژەی فرۆشتنەکانی “beIN Sports” لە ڕۆژانی داهاتوو بە شێوەیەکی گەورە لە بازاڕە عەڕەبی و جیهانییەکان کەمدەبێتەوە، هەر بەو هۆیەشەوە “ناسڕ خلێفی” بەڕێوبەری گشتی کەناڵەکانی “beIN Sport” بڕیاریداوە نرخی ئامێرەکانی پەخشکردنی “beIN Sports” لە ماوەی هەردوو مانگی 6 و 7 ی داهاتوو داببەزێنێت.

وێنە سەرەتاییەکان ئەوە پیشان دەدەن کە هاککەر و چەتە ئەلیکتڕۆنییەکان هەڵدەستن بە هەڵوەشاندنەوەی ئامێرە تازەکەی کەناڵەکانی “beIN Sports” و کارکردن لەسەر ئیزافەکردنی هەندێك کەرەستەی بەکارهێنراو لە کاری چەتەییەکەیاندا لە پێناو دەستەبەرکردنی دەرهێنانی هەموو کۆدەکانی ئامێرەکە و دووبارە بڵاوکردنەوەیان لەسەر سیستەمەکانی دیکەی پەخشکردن، کە دەتواندرێت لە ڕێگەی ئامێرەکانی دیکەی سەتەلایت بەکاربهێنرێن کە سەر بە کەناڵەکانی “beIN Sports” نین.

بەوەش کەناڵەکانی “beIN Sports” دەکەوێتە بەردەم هەڵوێستێکی ناخۆش کە ئیرەیی پێنابردرێت، بە تایبەت کە دروشمی “یارییەکە گۆڕا” ی لە دژی هاککەر و چەتە ئەلیکتڕۆنییەکان “بە شێوەیەکی گاڵتەپێکردنەوە” بەرزکرد بۆوە.

چاوەڕوانی زانیاری زیاتر بن..

إرسال تعليق