Ads (728x90)

ڕۆنالدۆ گۆڵکاری لیگا و براوەی “پێی زیرین” بوو
سەرەڕای زۆری دوورکەوتنەوەکانی بەهۆی پێکانەکانییەوە، کە ناچاریکرد بوو لە یاریگاکان و چەندین یاری گرنگی یانەی شاهانەی ئەو وەرزە داببڕێت، بەڵام “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” توانی بە تۆمارکردنی 31 گۆڵ نازناوی گۆڵکاری لیگای ئیسپانی بباتەوە، کە لە پێشەوەی “لیۆنێل میسی” خاوەن 28 گۆڵ و “دییگۆ کۆستا” خاوەن 27 گۆڵ بوو.

بێجگە لەو نازناوە گرنگە، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” توانی براوەی “پێی زیرین”ـیش بێت بە هاوبەشی لەگەڵ “لویس سوارێز” ی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی، کە هەر یەکێکیان لەو وەرزەدا 31 گۆڵیان لەو خولانەدا تۆمار کردووە کە یارییان تێدا کردووە، بەڵام “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” شایستەترە بەو نازناوە، چونکە یاری کەمتری ئەنجامداوە بە بەراورد بە “لویس سوارێز”.

جێگەی وتنە، ئەو وەرزە لە ژیانی وەرزشی پیشەگەری “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” زۆرترین دوورکەوتنەوەی بەخۆیەوە بینیووە، هۆکارەکەشی زۆری پێکانەکان و ماندووبوون بووە.

إرسال تعليق