Ads (728x90)

موعجیزەی پێغەمبەر لە چۆنییەتی خواردن و خواردنەوە
پێغەمبەری خۆشەویستمان «دخ» ئامۆژگاریکردووین و قەدەغەیکردووە بە ڕاوەستاوی نان بخۆین و ئاو بخۆینەوە، ئەوەش نهێنییەکی تەندروستی گەورە لەخۆدەگرێت، کە پسپۆڕانی بواری پزیشکایەتی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، کە ئامۆژگارییەکەی پێغەمبەر «دخ»، هاوتەریب و یەکانگیرە لەگەڵ ئەو دەرەنجامانەی پێیگەیشتوون.

پزیشکەکان دەڵێن: لەو کاتەی کە مرۆڤ وەستاو بێت، کۆئەندامی دەمار و ماسوولکەی جەستەکەی بە شێوەیەکی کارای بەرز کار دەکەن، بە پێچەوانەی ئەوەی ئەگەر دابنیشێت، کە لەو حاڵەتەدا پێویست ناکات ئەو دوو کۆئەندامە لە حاڵەتی تەرکیزدا بن، هەر بۆیەش شتێکی هەڵەیە کە لە کاتی خواردن و خواردنەوەدا مرۆڤ بوەستێت، بەڵکو باشتر وایە دابنیشێت.

هەر لەو ڕووەوە، پزیشکەکان چاودێری چەندین حاڵەتی شڵەژانیان کردووە لە کرداری هەرسکردندا، زۆرێکیش لە داوودەرمانەکان نەیانتوانی چارەسەریان بکەن، بەڵام بە وازهێنانی نەخۆشەکان لە خواردن و خواردنەوە بە وەستاوی و پاشان دەستکردنیان بە خواردن و خواردنەوە بە شێوەی دانیشتن، شڵەژانەکانی کرداری هەرسکردن نەماون..!، ئا ئەوەیە نهێنی و گرنگی ئەوەی کە پێغەمبەری خۆشەویستمان «دخ» ئامۆژگاریکردووین و قەدەغەیکردووە بە ڕاوەستاوی نان بخۆین و ئاو بخۆینەوە.

إرسال تعليق