Ads (728x90)

دایە گیان، بۆچی دەگریت؟
كوڕەکە پرسیاری لە دایکی کرد: دایە گیان، بۆچی دەگریت؟؟.. دایکەکە وەڵامی دایەوە: چونکە من ژنم، بۆیێ دەگریم!.. منداڵەکە وتی: من لەوە تێناگەم!.. دایکی لە باوەشیگرت و پێیوت: کوڕەکەم، هەرگیز لەوە تێناگەی!.

پاشان كوڕەکە پرسیاری لە باوکی کرد و پێیوت: بۆچی دایکم بەبێ هۆ دەگریێت؟؟.. باوکی وەڵامی دایەوە: هەموو ژنەکان بەبێ هۆ دەگریێن!.

كوڕەکە گەورە بوو و بووە پیاو، کەچی تا ئێستاش نازانێت بۆچی ژنان دەگریێن؟؟.

لە کۆتاییەکەیدا پرسیاری لە زانایەکی دانا کرد و پێیوت: بۆچی ژنان دەگریێن؟؟.

پیاوە داناکە وەڵامی دایەوە: کاتێك خوای گەورە ژنی دروستکرد، دوو شانی زۆر بەهێزی بۆ دانا تا بتوانێت بەرگەی بارگراناییەکانی ژیان بگرێت، دوو باسکی نەرم و میهرەبانی پێبەخشیووە تا حەسانەوە ببەخشێت، هێزێکی لە ناخەوە پێبەخشیووە تا بەرگەی ئازارەکانی لەدایکبوونی منداڵ بگرێت، تا بەرگەی ئەو ئازارانە بگرێت کاتێك منداڵەکانی گەورە دەبن، پشتی لێدەکەن و گەورەیی و لەخۆبردوویی و شەونخونییەکانی فەرامۆش دەکەن!، خوای گەورە ڕەقێتی و توندێتی جەستەیی و دەروونی بە دایك بەخشییووە تا بتوانێت بەرگەی ئەرکە گرانەکانی خێزان بگرێت و چاودێری ڕۆڵەکانی بکات و لە سەختترین هەلومەرجەکاندا خۆڕاگرانە بمێنێتەوە و بێزار و ناڕازیش نەبێت.

خوای گەورە سۆزێکی بێسنوور و نەگۆڕی بۆ منداڵەکانی بەخشیووە، تەنانەت ئەگەریش لێ هەڵبگەڕێنەوە و ببنە هۆکاری ئێش و ئازار بۆی.

خوای گەورە فرمێسکی بە دایك بەخشیووە کە لە کاتی پێویستدا لە چاوانی دەتکێنێ و بارگراناییەکانی ئەو بەرپرسیارێتییەیان پێ فڕێ دەدات و دەتوانێت بەردەوام بێت لە کاروانەکە.

پیاوە داناکە پێیوت: ئەوە تاکە خاڵی لاوازی دایکە، بۆیێ ڕێز لە فرمێسکەکانی ژنان بگرن، تەنانەت ئەگەر بەبێ هۆکاریش بن، وەکو چۆن هەندێك وا گومان دەبەن!.

بە قەڵەمی بەڕێوبەر

إرسال تعليق