Ads (728x90)

یەك سوجدە یەکسانە بە دوو کاتژمێر نووستن
لە نوێترین دەرکەوتەی زانستییدا، زانایان ئاشکرایان کردووە، کە یەك سوجدە یەکسانە بە دوو کاتژمێری تەواو نووستن!.

زانایان دەڵێن: کاتێك مرۆڤ سوجدە دەبات و سەری دەخاتە سەر زەوی، کۆئەندامی بەرگری لەشی بە شێوەیەکی گەورە چالاك دەبێت، ئەوەش توانای بەرەنگاربوونەوەی حاڵەتەکانی ژەهراویبوون و هەموو نەخۆشییەکانی بۆ دەڕەخسێنێت.

لەو ڕووەوەش، لێکۆڵینەوەیەکی نوێی کەنەدی سەلماندووێتی، کە سوودە تەندروستییەکانی کرداری کڕنووشبردن (سوجدەبردن)، تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەی چوارچێوەی نوێژکردنیش بێت، یەکسانە بە دوو کاتژمێری تەواو نووستن!.

سبحان الله.. تا دێ گەورەیی ئەو دینە پاکەمان زیاتر بۆ ڕوون دەبێتەوە، تەنانەت غەیرە دینەکانیش داندەنێن کە دینی ئیسلام لە هەموو ڕووێکی ژیانی مرۆڤایەتییدا مایەی سوود و قازانج و سەرکەوتنە.

إرسال تعليق